هەواڵ

نوێکاریەکی تازە ڕەوانەی یاری Fortnite کرا

لە ماوەی ڕابردوودا ستۆدیۆی Epic نوێکاریەکی ڕەوانەی یاری فۆرتنایت کرد و وەشانی یاریەکەی کرد بە 7.30 و بێگومان کۆمەڵێک گۆڕانکاریش لە یاریەکەدا ئەنجامدراوە، بە شێوەیەک هەندێک چەک لە یاریەکە لابراون لە لایەکی دیکەشەوە چەند شتێکی دیکە بۆ یاریەکە زیاد کراوە، ئەمانەی خوارەوە گرنگترین گۆڕانکاریەکانی نوێکاری ئەم جارەن.

گۆڕانکاریەکان:-

  • زیادکردنی Chiller Grenade، دەتوانیت وەک بۆمبێک بەکاریبهێنیت بە شێوەیەک لە کاتی نزیکبوونەوەی دوژمن دەتوانیت بۆی هەڵبدەیت ئەمەش وا دەکات دوژمنەکەت قاچەکانی بیبەستێت و بۆ ماوەی چەند چرکەیەک نەتوانێت لە شوێنی خۆی بجوڵێت
  • ئێستا بەکارهێنەرانی مۆبایل دەتوانن ئەو دەسکانەی بلوتوسن پەیوەستی مۆبایلەکانیانی بکەن و یاری پێ ئەنجام بدەن

چەکە لابراوەکان:-

  • Bolt-action Sniper Rifle
  • Burst Rifle
  • Heavy Shotgun
  • SMG

پشتگیریکردنی 60 FPS بۆ ئەم ئامێرانە:-

  • Samsung Galaxy Note 9
  • Huawei Honor View 20
  • Huawei Mate 20 X

30 كانونی دووه‌م، 2019