هەواڵ 30, كانونی دووه‌م 2019

یاری Resident Evil 2 لە یەکەم هەفتەی ڕاگەیاندیدا فرۆشێکی زۆری تۆمار کرد

کۆمپانیای Capcom ڕۆژی ڕابردوو فرۆشی سەرەتایی جۆری دووبارە دروستکراوەی یاری Resident Evil 2ـی بە فەرمی ڕاگەیاند، کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەدا لە سەرەتای ڕاگەیاندنی یاریەکە لە بەرواری 25/1/2019 هەتاوەکو ئێستا سەرکەوتوو بوون لە فرۆشتنی 3 ملیۆن یەکە لە یاریەکە، بێگومان فرۆشی ئەم بەشە بە بەراورد بە بەشی پێشووی یاریەکە زیاترە بە شێوەیەک بەشی پێشوو لە بەرواری 24/1/2017ـدا ڕاگەیانرا و توانی فرۆشی تەنها 6 ملیۆن یەکە تۆمار بکات هەتاوەکو بەرواری 31/12/2018، ئەمەش ئەوە دەردەخات ئەگەرێکی زۆر هەیە فرۆشی بەشە نوێیەکە بە تەنها لەم مانگەدا فرۆشی بەشی پێشوو تێبپەڕێنێت.

تاگەکان Resident Evil 2
بۆچونی تۆ