شاومی
30, کانوونی دووەم 2019
شاومی یەکەم مۆبایلی کارکردووی بە سیستمی ئەندرۆید گۆو ئاشکرا کرد

ڕۆژی ڕابردوو کۆمپانیای شاومی یەکەم مۆبایلی کارکردووی بە ئەندرۆید گۆو ڕاگەیاند، وەک ئاشکرایە لە ماوەی پێشوودا زۆرێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری مۆبایل هەستان بە ڕاگەیاندنی مۆبایلە ئاست نزمەکانیان بە سیستمی ئەندرۆید گۆو، لە تایبەتمەندیەکانی ئەم سیستمەش سادەیی و کێشی کەمیەتی و زیاتر لەسەر ئەو مۆبایلانە جێگیردەکرێت کە خاوەنی 2 یان 1 گێگابایت ڕامە، هەر بۆیە شاومیش ڕۆژی سێ شەممەی پێشوو مۆبایلی Redmi Goـی بە سیستمی ئەندرۆید گۆو کۆمەڵێک تایبەتمەندی ئاست نزمەوە ڕاگەیاند.
مۆبایلەکە خاوەنی ڕوونمایەکی تا ڕادەیەک بچوکە و لە جۆری IPS LCDـیە لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی کامێرایەکە لە بەشی پێشەوە و بە هەمان شێوەش لە پشتەوە خاوەنی یەک کامێرایە، هەروەها مۆبایلەکە کاردەکات بە پڕۆسێسەری کوالکۆم لەگەڵ پاتریەک بە توانستی 3000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا و هەستەوەری پەنجەمۆریش ناکات، سەبارەت بە نرخ مۆبایلەکە لە مانگی دووەمی ئەم ساڵدا بەردەست دەبێت بە نرخی تەنها 90$ دۆلار.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 5.0 ئینج و بە ڕوونی 720×1280 پێکسڵ و بە دووری 16:9
- پڕۆسێسەر: چوار ناوکی لە جۆری Snapdragon 425
- پڕۆسێسەری گرافیک: Adreno 308
- ڕام: 1 گێگابایت
- بیرگە: 8 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە هەتاوەکو 128 گێگابایت
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ گۆو 8.1
- کامێرای پێشەوە: 5 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 3000 ملی ئەمپێر
- دەرچە: microUSB 2.0
- ڕەنگ: ڕەش و شین
- نرخ: 90$ دۆلار
- بەرواری بەردەستبوون: مانگی دووەمی ئەم ساڵ

سەرچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.