10
ئای ئۆ ئێس 30, كانونی دووه‌م 2019 بۆچوون

چۆنیەتی جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی iOS 11.0 تاوەکو iOS 11.4.1 بە ئامرازی Electra

لە دوا وەشانی ئامرازی تایبەت بە جەیڵبرەیکی وەشانەکانی iOS 11 بە ناوی Electra پشتگیری جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی iOS 11.4 و iOS 11.4.1 ـی بۆ زیاد کرا، کە لە وەشانەکانی پێشوودا تەنها توانای جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی iOS 11.0 تاوەکو iOS 11.4b3 ـی هەبوو. لەمەودوا دەتوانن لە ڕێگای ئامرازەکەوە ئەو ئامێرانەش جەیڵبرەیک بکەن کە وەشانیان iOS 11.4 و iOS 11.4.1 ـە. لەم بابەتەدا کەی ئای تی ئێن هەنگاو بە هەنگاو ڕێبەری جەیڵبرەیک کردنی وەشانە ئاماژە پێکراوەکانتان دەکات لە ڕێگای ئامرازی Electra.

ئامێرە گونجاوەکان:

  • iPhone SE, iPhone 5s
  • iPhone 6s, iPhone 6
  • iPhone 6s Plus, iPhone 6 Plus
  • iPhone 8, iPhone 7
  • iPhone 8 Plus, iPhone 7 Plus
  • iPhone X
  • iPad Air, iPad mini 2
  • iPad mini 4, iPad Air 2, iPad mini 3
  • iPad (9.7-inch)
  • iPad Pro (9.7‑inch)
  • iPad Pro (10.5-inch), iPad Pro (12.9-inch) (2nd generation)
  • iPod touch (6th generation)

پێداویستییەکان:

  • سەرەتا و پێش هەموو شتێک پێویستە زانیارییەکانی ئامێرەکەت لە ڕێگای نەرمەکاڵای iTunes ـەوە پاشەکەوت (Backup) بکەیت.
  • ئامادەکردنی ئامێرەکەت.
  • ئامێرێکی ماک یاخود ویندۆز.
  • داگرتنی فایلی ئامرازی Electra لەم بەستەرەوە.
  • بەستنەوەی ئامێرەکەت لە ڕێگای کەیبڵی USBـییەوە بە ئامێری ماک یاخود ویندۆزەکەت.
  • هەبوونی ئەپی Cydia Impactor، داگرتنی ئەپەکە لەم بەستەرەوە.

چۆنیەتی دامەزراندنی ئامرازەکە بۆ ئامێرەکەت:

  • هەنگاوی یەکەم: مۆبایلەکەت پەیوەست بکە بە کۆمپیوتەر لە ڕێگای کەیبڵی USB ـییەوە وە دڵنیا ببەوە لە بەدەرکەوتنی ئامێرەکەت لە نێو ئەپی Cydia Impactor. 
  • هەنگاوی دووەم: ئەپی Cydia Impactor بکەرەوە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت، پاشان فایلی ئامڕازی Electra ڕابکێشە بۆ نێو ئەپی Cydia Impactor.كيفية عمل جيلبريك iOS 11 Elecrta
  • هەنگاوی سێیەم: دوای ڕاکێشانی فایلی Electra1141-1.3.1.ipa بۆ نێو Cydia Impactor، ئەپەکە پەنجەرەیەک دەکاتەوە و داوای هەژماری Apple iDـییەکەت لێ دەکات، پێویستە ئیمەیڵ و وشەی نهێنی هەژماری Apple iDـییەکەت لە پەنجەرە کراوەکەدا بنووسیت. لە پاشان دەست بە دامەزراندنی ئامرازەکە دەکات بۆ ئامێرەکەت.كيفية عمل جيلبريك iOS 11 Elecrta
  • هەنگاوی چوارەم: دوای تەواو بوونی دامەزراندنەکە ئەپی Electra لە پەڕەی هۆمی ئامێرەکەتدا بەدەردەکەوێت، پێویستە بچیتە ناو ئەپی Settings، لە پاشان چوونە سەر بەشەکانی Profile < General ، دواتر کرتە کردن لە ئیمەیڵەکەت و کرتە کردن لە Trust.
  • هەنگاوی پێنجەم: کردنەوەی ئەپی Electra و کرتە کردن لە دوگمەی Jailbreak.

لە کۆتایدا ئامێرەکەت دەکوژێتەوە و هەڵ دەبێتەوە و لە پەڕەی هۆمدا ئەپی Cydia بەدی دەکەیت کە زیاد بووە. بەم شێوەیە بوویتە خاوەنی جەیڵبرەیک و ئەپی سیدیا!

تێبینی:

  • ئەگەر لە ئەنجامدانی هەنگاوی پێنجەمـدا سەرکەوتوو نەبوویت و ئامێرەکەت جەیڵبرەیک نەبوو، پێویستە بۆ چەند جارێک دووبارە ئەپەکە بکەیتەوە و کرتە لە دوگمەی Jailbreak بکەیت تاوەکو ئامێرەکەت جەیڵبرەیک دەبێت.
  • لەگەڵ نوێکردنەوەی ئامرازەکە، بە بەردەوامی بەستەری دابەزاندنی فایلی ئامرازەکەش نوێ دەکرێتەوە.
بۆچونی تۆ