10
ئای ئۆ ئێس 31, كانونی دووه‌م 2019 بۆچوون

ڕاپۆرتێک: وەشانی iOS 13 خاوەنی دۆخی تاریک و چەندان تایبەتمەندی و چاکسازی دیکە دەبێت

هەموو هاوینێک ئەپڵ لە کۆنگرەی جیهانی گەشەپێدەران WWDC ـدا وەشانە نوێیەکانی سیستەمەکانی نمایش دەکات و لە پاش ماوەیەک و لە پایزدا بۆ گشت بەکارهێنەرانی بەردەست دەکات. ئەوەی بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس لە ساڵانی پێشوودا چاوەڕێی بوون ڕەنگە ئەمساڵ ڕووبدات.

لەم چەند ساڵەی دوایدا سەردەم سەردەمی دۆخی تاریک (Dark Mode) ـە کە بە شێوەیەکی بەربڵاو بەکارهێنەران لە سیستەمە جیاوازەکان و ئەپەکان بەکاری دەهێنن، بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی Bloomberg لە وەشانی iOS 13 ـەدا ئەپڵ دۆخی تاریک (Dark Mode) بۆ یەکەمجار لە سیستەمەکەدا زیاد دەکات، هەر وەک ئەوەی ساڵی پار بۆ دواین وەشانی macOS ـی زیادکرد.iPhone 11 iOS Dark Mode

هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە داوە کە چەند بەشێکی سیستەمەکە لە ئایپاددا گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، یەکێک لەوانە بەشی هۆم سکرین دەبێت. ڕەنگە گۆڕانکارییەکە هۆم سکرینی ئایفۆنیش بگرێتەوە و بتوانرێت چەند پەڕەیەک لە یەک پەڕەدا بەکار بهێندرێت.

ڕاپۆرتەکە باسی چاکسازییەکانی وەشانەکەی کردووە کە بریتی دەبن لە چاکسازی لە ڕووکاری سەکۆی CarPlay و بەڕێوەبەری فایلەکان. هەروەها لەگەڵ وەشانە نوێیەکەدا یاخود زووتر ئەپڵ دوو خزمەتگوزاری نوێی ڕادەگەیەنێت کە بریتی دەبن لە ڕۆژنامەکان لە نێو Apple News ـدا و خزمەتگوزاری ڤیدیۆیی هاوشێوەی Netflix.

بێگومان پێویستە تاوەکو مانگی 6 و کۆنگرەی داهاتووی WWDC ـی ئەپڵ چاوەڕێ بکەین تاوەکو بزانین نوێکارییەکانی وەشانە نوێیەکەی ئای ئۆ ئێس چی دەبن.

چاوەڕێی زیادکردنی کام تایبەتمەندی دەکەیت لە iOS 13 ؟

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ