ئای ئۆ ئێس

بەمنزیکانە کۆمپانیای Nintendo یاری Dr. Mario World بۆ مۆبایلەکان بەردەست دەکات

کۆمپانیای Nintendo بەردەوامە لە بەردەستکردنی یارییە کلاسیکییەکان بۆ مۆبایلەکان، کۆمپانیاکە هەنگاوێکی دیکەی هەڵهێنا بۆ پڕۆسەکە و ڕایگەیاند بەمزووانە یارییەکی کلاسیکی دیکە بۆ مۆبایلەکان بەردەست دەکات.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاند بەمنزیکانە یاری Dr. Mario World بۆ هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەست دەکات، یارییەکە لە جۆری مەتەڵی کردارییە و پێکدێت لە ڕیزکردنی دەرمانی تەندروستی لە لایەن کارەکتەری Mario ـەوە. یارییەکە بە خۆڕایی و بە هەبوونی کڕینی نێوخۆیی بۆ هەردوو سیستەمەکە بەردەست دەکرێت، هەروەها بە چەند زمانێک بەردەست دەبێت لەوانە زمانەکانی ئینگلیزی و ژاپۆنی دەبن.Image result for Dr. Mario World

کۆمپانیاکە ڕێکەوتی تەواوەتی بەردەستکردنی یارییەکەی بۆ 2 سەکۆ ناوبراوەکە ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئاماژەی پێداوە کە لە سەرەتاکانی هاوینی ئەمساڵدا یارییەکە بەردەست دەکات.

یادگاریت هەیە لەگەڵ یارییەکەدا؟

سەرچاوە :

1 شوبات، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
837