10
هەواڵ 2, شوبات 2019

یاری Assassin’s Creed Chronicles China بۆ ماوەیەکی کاتی بووەتە خۆڕایی

UBISOFT ڕۆژی ڕابردوو هەستا بە بەردەستکردنی یاری Assassin’s Creed Chronicles China بە خۆڕایی لە کۆگای UPLAY بۆ ماوەیەکی کاتی بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر، یاریەکە بە شێوەیەکی گشتی شێوازێکی جیاوازت پێشکەش دەکات بە بەراود بە بەشەکانی دیکەی یاری Assassin’s Creed و تا ڕادەیەکی زۆریش هاوشێوەی یاریە 2Dـیەکانە، هەروەها یاریەکە خاوەن گرافیکێکی ناوازەیە و لەگەڵیدا چیرۆکێکی ناوازەت پێشکەش دەکات کە بۆ تێگەیشن ئاسانە و دەتوانیت بیبەستیتەوە بە بەشەکانی دیکەی یاریەکە ئەگەر تاقیتکردبنەوە.

ماوەی بە خۆڕایی بوونی یاریەکە لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە هەتاوەکو 5/2/2019، ئەوەی پێویستە لەسەرت دروستکردنی هەژمارێکە لە کۆگای UPLAY سەر کۆمپیوتەر پاشان گەڕانە بە شوێن یاری Assassin’s Creed Chronicles China و زیادکردنیەتی بۆ سەر هەژمارەکەت، بەم شێوە بۆ هەمیشە یاریەکە دەچێتە سەر هەژمارەکەت و هەر کات ئارەزووت لێبوو دەتوانیت تاقیبکەیتەوە.

تایبەتمەندیەکانی کارپێکردنی یاریەکە:-

  • (OS: Windows 7 SP1 or Windows 8 or Windows 8.1 (32/64bit versions
  • Processor: Intel Core 2 Duo E8200 @ 2.6 GHz or AMD Athlon II X2 240 @ 2.8 GHz
  • Memory: 2 GB RAM
  • Graphics: nVidia GeForce GTS450 or AMD Radeon HD5770 (1024MB VRAM with Shader Model 5.0)
  • DirectX: Version 10
  • Storage: 4 GB available space

بەستەری داگرتنی یاریەکە:-

بۆچونی تۆ