ئای ئۆ ئێس

ڕەنگە وەشانی iOS 13 پشتگیری لە ئایفۆن 7 و نوێتر بکات

هەموو ساڵێک ئەپڵ لە کۆنگرەی ساڵانەی WWDC ـدا وەشانە نوێیەکانی سیستەمەکانی نمایش دەکات، بۆ ئەمساڵیش زۆرینەی بەکارهێنەران چاوەڕێی بەردەستکردنی وەشانی iOS 13 دەکەن، بەڵام وا پێناچێت وەشانەکە جێگای دڵخۆشی بێت بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئاپیادە کۆنەکان.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی The Verifier وەشانی iOS 13 پشتگیری لەو ئامێرانە ناکات کە لە پێش ساڵی 2016 ـەوە درووست کراون، ئەوانیش ئامێرەکانی؛ ئایفۆن 5s و SE و 6 و 6 پڵەس و 6s و 6s پڵەس و ئایپاد مینی 2 و مینی 3 و مینی 4 و Air و Air 2 دەبن. بەو مانایەی چیدیکە بەکارهێنەرانی ئامێرە ناوبراوەکان وەشانی نوێی ئای ئۆ ئێسیان پێ ناگات و ناتوانن سوودمەند ببن لە وەشانی iOS 13 و نوێتر.

ئەگەر ڕاپۆرتەکە ڕاست دەربچێت، ئەوا لەمەودوا تەنها بەکارهێنەرانی ئایفۆن 7 و نوێتر توانای بەدەست گەیشتنی وەشانی iOS 13 و وەشانە نوێیەکانی دیکەی ئای ئۆ ئێسیان دەبێت. بەڵام پێگەکە نەیشاردۆتەوە کە لابردنی پشتگیری لە ئایفۆن 6s و 6s پڵەس و SE کەمێک مەحاڵ دەبێت و لە ژێر نیشانەی پرسیاردایە، چونکە 3 ئایفۆنە ناوبراوەکە لە ئێستادا بە تەواوەتی پشتگیری لە وەشانی iOS 12 دەکەن و خاو نەبوونەتەوە.

ساڵانە و بە هۆی نەبوونی توانای خۆڕاگری ڕەقەکاڵاکانی ئایفۆن و ئایپادە کۆنەکان لە بەرامبەر وەشانە نوێیەکانی ئای ئۆ ئێسدا، ئەپڵ وەشانە نوێیەکانی ئای ئۆ ئێسیان بۆ ڕەوانە ناکات و پشتگیری ڕەوانەکردنی وەشان بۆیان ڕادەوەستێنێت.

سەرچاوە :

The Verifier

3 شوبات، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
424