هەواڵ 3, شوبات 2019

چەند وێنەیەکی دزەپێکراو دیزاین و تایبەتمەندی مۆبایلی داهاتووی هواوەی P30 ئاشکرا دەکات

لە ماوەی ڕابردوودا چەند وێنەیەکی پارێزەری مۆبایلێک دزەیان پێکرا و وا پێدەچێت بگەڕێتەوە بۆ مۆبایلی هواوەی P30، بە پێی وێنەکان P30 خاوەنی نۆچێکی شێوە بازنەیی دەبێت لە ڕوونما لەگەڵ بوونی 3 کامێرا لە بەشی پشتەوە، هەروەها پێشبینی دەکرێت خاوەنی ڕوونمایەک بێت لە جۆری OLED بە قەبارەی 6 ئینج لەگەڵ بوونی هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما، لە وێنەکاندا پارێزەری دوو مۆبایلی دیکەش دەردەکەوێت یەکێکیان P30 Proـیە و ئەوی دیکەشیان P30 Liteـە.

Huwei P30 series display panel

P30 Lite وا پێدەچێت خاوەنی ڕوونمایەک بێت لە جۆری IPS LCD بە هەمان قەبارەی P30 و بە ڕوونی +FHD، لەگەڵ ئەوەشدا جۆری لایت لەم مۆبایلە وا دیارە کاردەکات بە پڕۆسێسەری کیرین 710 و خاوەنی سێ کامێرا دەبێت لە پشتەوە بە ڕوونی 2+16+20 مێگاپێکسڵ هەروەها لەوانەیە جۆری لایت بەردەست ببێت لە بازاڕەکاندا لە ژێر ناوی Nova 4e، سەبارەت بە P30 Pro زانیاریەکی وا لە ئارادا نییە بەڵام وەک لە وێنەکەدا دیارە قەبارەی ڕوونماکەی گەورەترە لە هەردوو جۆرەکەی دیکە.

تاگەکان P30
بۆچونی تۆ