شاومی
3, شوبات 2019
وێنەیەکی دزەپێکراو بوونی سێ کامێرا لە مۆبایلی Mi 9 پشت ڕاست دەکاتەوە

لە ماوەی ڕابردوو Wang Teng Thomas بەڕێوبەری بەرهەمەکانی کۆمپانیای شاومی هەستا بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی مۆبایلی Mi 9 لەسەر تۆڕی Weibo بەڵام پاش ماوەیەک وێنەکان سڕانەوە، سەرەڕای سڕانەوەی بەڵام وێنەکان دزەپێکران، لە وێنەکەشدا لەوە دڵنیا بووینەوە مۆبایلی داهاتووی شاومی خاوەنی سێ کامێرا دەبێت لە بەشی پشتەوە هەروەها یەکێکیان هەستەوەری IMX586ـی سۆنی دەبێت بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ و یەکێکی دیکەش 16 مێگاپێکسڵ دەبێت و سێیەمیشیان تایبەت دەبێت بە تۆماری سێ دووری Time-of-Flight.
سەبارەت بە کامێرای پێشەوە ئەوا پێشبینی دەکرێت خاوەنی هەستەوەرێکی IMX576ـی سۆنی بێت بە ڕوونی 24 مێگاپێکسڵ لەگەڵ ڕوونمایەک لە جۆری AMOLED بە قەبارەی 6.4 ئینج و بە ڕوونی FHD+، هەروەها مۆبایلەکە کاردەکات بە پڕۆسێسەری کوالکۆم Snapdragon 855 و بە چەند هەڵبژاردەیەکی بیرگەی جیاوازەوە بەردەست دەبێت بە نموونە جۆرێکیان بە ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایتەوە بەردەست دەبێت و نموونەکەی تریش بە ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایتەوە بەردەست دەبێت.
لە بارەی پاتریەوە ئەوا خاوەنی پاتریەک دەبێت بە توانستی 3500 ملی ئەمپێر و بە پشتگیریکردنی بۆ بارگاویکەرەوەی خێرا، هەروەها مۆبایلەکە کاردەکات بە سیستمی وەگەڕخەری ئەندۆید پای 9.0 و وا بڕیاریشە خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما بێت بەڵام بە شێوەیەکی فراوانتر.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.