ئای ئۆ ئێس
20, شوبات 2013
جەیلبرەيک بۆ iOS6.1.2 بەفەرمی بۆ ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپاد بڵاوکرایەوە + چۆنیەتی جەیلبرەيکردن

دوای ئەوەی دوێنی ئەپڵ وەشانێکی تری لە سیستەمە پێشکەوتووەکەی مۆبایل کە بە (iOS) نارسراوە ڕاگەیاند کە ئەم وەشانەیان ژمارە ٦.١.٢ هەڵدەگرێت و چەندچاکسازییەکی ئەنجامدا بەڵام ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە هەر لەدوای ڕاگەیاندنی پلانێت بینگ ئەندام لە دەستەی ئیڤەیدەرس و خاوەنی هەڵەی ئەم جەیلبرەکە ڕایگەیاند تا ئێستا ئەم کەلێنەی ئێمە دۆزیومانەتەوە پڕنەکراوەتەوە و بەم بۆنەیەشەوە جەیلبرەیک هەر بەردەەوامە و ئێستاش وەشانی ١.٤ لە پرۆگرامۆکەی جەیلبرەکی ئیڤەیژن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی جەیلبرەک بۆ وەشانی ٦.١.٢ و شایەنی باسە ئەم جەیلبرەیکە بۆ هەموو ئەو ئامێرانەی ئای ئۆ ئێسی ٦.٠ تا ٦.١.٢یان لەسەرە دەبێت و لە خوارەوە تەواوی ڕێنماییەکان و چۆنییەتی ئەنجامدانی پڕۆسەکە باسکراوە و بە وردی ئەنجامیان بدە.
پێویستییەکان بۆ ئەم جەیلبرەیکە ئەمانەی خوارەوەن:
– تەنها ٥ خولەکی دەوێت لەکاتت.
– پێویستی بە کۆمپیوتەرێکە کە بەلایەنی کەمەوە ویندۆز ئێکس پی لەسەر بێت بەرەو سەر یان بۆ ماک لە ماک ئۆ ئێس ١٠.٥ کەمتر نەبێت و لینوکسیش پێویستە x86 / x86_64 بێت.
– ئایفۆن يان ئاییۆد یان ئایپادەکەت دەبێت ئایی ئۆ ئێس ٦.٠ یان ٦.٠.١ یان٦.٠.٢ یان ٦.١ی لەسەر بێت واتە پشتگیری هەموو وەشانەکانی iOS6 دةكات.
– پێویستت بە USBێکە بۆ پەیوەستکردنی ئامێرەکەت بە کۆمپیوتەرەکەتەوە.
گرنگە پێش جەیلبرەک بیخوێنەرەوە:
– بۆ ئەوەی دڵنیابیتەوە هیچ زانیاری و داتایەک لەدەست نەدەیت ئەوا پیش بەکارهێنانی evasi0n ئامێرەکە بە ئایتیونس یان ئای کلاود باک ئەپ بکە.
– تکایە هیچ وشەیەکی نهێنی لەسەر ئامێەرکە دامەنێ پێش بەکارهێنانی evasi0n چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی دورستبوونی کێشە وگیر و گرفت.
– لەکاتی پرۆسەی جەیلبرەکەکە ئارام بگرە تا کۆتایی و ئایتیون نابێت کراوەبێت و دەستکاری کۆمپیوتەرکەت مەکە تا بەتەواوی پرۆسەکە سەرکەوتوودەبێت.
– ئەگەر پرۆسەکە توشی هەر گرفتێک بوو بەرنامەکە دابخەرەوە و بیکەرەوە و پاشان مۆبایلەکەشت ڕیستارتبکە و پرۆسەکە دەست پێ بکەرەوە.
ئەو ئامێرانەی ئەم جەیلبرەیکە پشتگیریان دەکات:
- iPhone 3GS
- iPhone 4
- iPad 2
- iPod touch 4th generation
- iPhone 4S
- iPad 3
- iPod touch 5th generation
- iPhone 5
- iPad mini
- iPad 4
- Apple TV 2
لێرەوە فایلی ڕیستۆری وەشانی ٦.١.٢ دابرگە بە لینکی ڕاستەوخۆ.
لێرەوە بۆ سیستەمی کۆمپیوتەرەکەت بەرنامەی جەیلبرەیکی ئیڤەیشن (EvasiOn v1.4) دابگرە (بۆ خاوەنانی ویندۆز کلیک لە ویندۆزەکە بکەن):
هانگاوەکانی ئەنجامدانی پڕۆسەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
١- دوای دابەزاندنی بەرنامەکە بیکەرەوە وەکو ئەم وێنەیەی خوارەوە دەردەکەوێت:
٢- دوای ئەمە ئامێرەکەت پەیوەست بکە و کلیک لە دووگمەی jailbreak بكە و چاوەڕێ بکە تا جارێک ئامێرەکەت دەکوژێتەوە و هەڵدەبێتەوە
3- لە یەکێک لە هەنگاوەکان داوای ئەوەت لێدەکات کە لەناو ئامێرەکەت ئایکۆنێک دەرچووە بەناوی jailbreak کە پەنجەیەکی پێدا بنێیت و بەس ئایکۆنەکە بەم شێوەیەیە:
4- و دواتر لێبگەڕێ تا کاتێک مۆبایلەکەت چەن ڕیستارتێک دەکات و هەڵدەبێتەو دەبینیت بوویتە خاوەنی سیدیاو ئامێرێکی جەیلبرەیک کراو.
ئەمەش چۆنییەتی ئەنجامدانی پڕۆسەکە بە ڤیدیۆ:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=KYrUR2mxwrY[/youtube]
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!