ئای ئۆ ئێس

ئەپی Viber بە دیزاینی نوێ و چەندان چاکسازییەوە بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید نوێکرایەوە (نوێکراوە)

ڤایبەر بەردەوامە لە خستە بەردەستی باشترین خزمەتگوزارییەکان بۆ بەکارهێنەرانی لە ڕێگای وەشانە نوێیەکانەوە، بۆ ئەم مەبەستە کۆمپانیای Rakuten وەشانێکی نوێی لە ئەپی ڤایبەر بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید ڕەوانە کرد کە تێیدا دیزاینی نێو ئەپەکە گۆڕدراوە و چەند چاکسازییەک ئەنجامدراوە.

وەشانە نوێیەکەی ئەپی ڤایبەر وەشانی ژمارە 10.0 ـە، تێیدا دیزاینی بەشەکانی Chats و Calls گۆڕدراوە و زیاتر پشت بەستراوە بە ڕەنگی سپی و دیزاینی هاوشێوەی دیزاینی ئەپە سەرەکییەکانی iOS 12 ـەیە، لەگەڵ ئەوەشدا وێنۆچکەکانی پەیوەندی کردنی دەنگی و ڤیدیۆیی ئێستا لەسەر ناوی بەکارهێنەران دەردەکەون. هەروەها دوگمەکانی بەشی Discover و Contacts لە خوارەوەی ئەپەکە لابراوە، بەشەکانی Discover و Communities و گفتۆیەکان لەگەڵ بەشی Chats یەکخراون و لەمەودوا گشتیان لەو بەشەدا دەر دەکەون. لەگەڵ ئەوەدا بەشی Contacts لە نێو ئەپەکەدا نەماوە و ناوی گۆڕدراوە بۆ Calls و دواین پەیوەندییە کراوەکانیش هەر لە هەمان بەشدا دەردەکەون.

هەروەها لە وەشانە نوێیەکەی ڤایبەردا ئەپەکە خێراتر کراوە، وە ئاسایشی زیاتر پتەو کراوە بە شێوەیەک لەمەودوا لەگەڵ گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسە نوێیەکاندا لە کۆمەڵگایەکانت(Communities) ژمارە تەلەفۆنەکەت بەدەر ناکەوێت.

نوێکراوە(4/2/2019): لە پاش ماوەیەک لە نووسینی ئەم بابەتە، ڤایبەر بە دیزاینی نوێ و چەندان چاکسازی و گۆڕانکاری دیکەوە بۆ ئەندرۆیدیش نوێکرایەوە.

کرتە بکە بۆ نوێکردنەوە/دابەزاندنی ئەپی ڤایبەر بۆ ئای ئۆ ئێس

کرتە بکە بۆ نوێکردنەوە/دابەزاندنی ئەپی ڤایبەر بۆ ئەندرۆید

4 شوبات، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
424