10
هەواڵ 5, شوبات 2019

زیاتر لە 10 ملیۆن گەیمەر بەشداریان لە ئاهەنگی Marshmelloـی نێو یاری فۆرتنایت کرد

لە ماوەی ڕابردوودا یاری باتڵ ڕۆیاڵی فۆرتنایت یەکێک لە گەورەترین و باشترین ئاهەنگی لە مێژووی یاریەکاندا بە خۆیەوە بینی، لەم بارەیەوە ئاهەنگەکە ئەنجامدرا لەگەڵ DJ جیهانی Marshmello لە بەرواری 2/2/2019ـدا لە نێو یاری فۆرتنایت بە شێوازێکی ناوازە و سەرنجڕاکێش، بێگومان هەر شتێک پەیوەندی بە یاری فۆرتنایتەوە بێت ئەوا بە ملیۆنان خەڵک بەشداری تێدا دەکەن، لەم جارەشدا و بە پێی وتەی پێشکەشکار Geoff Keighley (پێشکەشکار و ڕێکخەری ئاهەنگی The Game Awards) ئەوا زیاتر لە 10 ملیۆن یاریکەر تەماشای ئاهەنگەکەیان کردووە لە نێو یاری فۆرتنایتدا.

بە دڵنیایەوە ئەم ژمارە زۆرەی بینەرەکان تەنها لە نێو یاری فۆرتنایتدا بووە و سەرەڕای ئەوەش ئاهەنگەکە بە ملیۆنان بینەری هەبووە لە ماڵپەڕی یوتیوب و تویچ، ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەی یاری فۆرتنایت دەسەلمێنێت و دەریدەخات بەکارهێنەرانی یاریەکە هێشتاش ژمارەیەکی ئێجگار زۆری هەیە، سەبارەت بە یاریەکە ئەوا فۆرتنایت یاریەکی باتڵ ڕۆیاڵە و لە ئێستاشدا بە خۆڕایی بەردەستە لەسەر سەرجەم سەکۆی یاریەکان و کۆمپیوتەر و مۆبایلەکانیش.

لە کەناڵی فەرمی مارشمێلۆوە دەتوانن بینەری ئاهەنگەکە بن:-

بۆچونی تۆ