هەواڵ

فەرمی:- ڕاگەیاندنی یاری باتڵ ڕۆیاڵی Apex Legends بە خۆڕایی

ڕۆژی ڕابردوو ستۆدیۆی Respawn Entertainment هەستا بە ڕاگەیاندنی یاریە نوێیەکەی بە ناوی Apex Legends، یاریەکە لە جۆری باتڵ ڕۆیاڵە و بە تەواوی خۆڕاییە بۆ بەکارهێنەران، شێوازی یاریەکەش خۆی دەبینێتەوە لە کۆبوونەوەی 60 یاریکەر لە نەخشەیەک، یاریەکەرەکانیش بەشکراون بۆ 20 گروپ و هەر گروپێکیش سێ یاریکەر لە خۆدەگرێت، هەروەها هەر یاریکەرێکیش دەتوانێت چەندین کەسایەتی جیاواز هەڵببژێرێت و بێگومان هەر یەکەیان ڕۆڵێکی تایبەت بە خۆی و شێوازێکی جەنگکردنی تایبەت بە خۆی هەیە ئەمەش لە ڤیدیۆکەی خوارەوەدا ڕوونکراوەتەوە.

بە تەماشاکردنی Apex Legends ئەوا یاریەکی بێگومان ناوازە دەبینین و شێوازێکی زۆر تایبەتیشی بۆ بەکارهێنەران بەردەست کردووە لەگەڵ ئەوەشدا یاریەکە بە خۆڕاییە بۆ هەردوو سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن و بێگومان کۆمپیوتەریش، سەبارەت بە قەبارەی یاریەکە ئەوا زۆر گەورە نییە و نزیک 20 گێگابایتێک لە بیرگەی ئامێرەکەت داگیر دەکات، هەروەها یاریەکە شێوازێکی خێرای هەیە و هاوشێوەی زنجیرەی Titanfallـە بەڵام بێ بوونی ڕاکردن لەسەر لێوارەکان و بازدانی زۆر بەرز.

5 شوبات، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891