ئای ئۆ ئێس
5, شوبات 2019
دواین وەشانی تاقیکاری iOS 12.2 خاوەن 4 دانە Animoji ـی نوێیە

ساڵی 2017 ئەپڵ لەگەڵ نمایشکردنی ئایفۆن X ـدا تایبەتمەندی Animoji ـیشی ناساند. ئەگەر یەکێکیت لە بەکارهێنەرە بەردەوامەکانی Animoji، ئەوا وەشانی iOS 12.2 دەبێتە سوپرایز بۆت و خاوەن چەند Animoji ـییەکی نوێ دەبێت.
دوێنێ شەو ئەپڵ دووەمین وەشانی تاقیکاری iOS 12.2 ـی بۆ گەشەپێدەران و تاقیکاران بەردەست کرد، وەشانە تاقیکارییەکە 4 دانە Animoji ـی نوێی ئاژەڵان لە خۆ دەگرێت کە بریتین لە؛ زەڕافە، قڕش، کوندەپەپوو و بەراز.
تایبەتمەندی Animoji پێکدێت لە چەند ئیمۆجییەکی جوڵاو کە لەگەڵ جوڵاندنی 50 ماسولکەی دەمووچاوی بەکارهێنەردا دەجوڵێن، لەو ئامێرانەدا بوونی هەیە کە خاوەنی سیستەمی کامێرای TrueDepth و ناسێنەرەوەی دەمووچاوی Face iD ـین وەکو ئامێرەکانی؛ ئایفۆن X، ئایفۆن XR، ئایفۆن XS و ئایفۆن XS Max و ئایپاد پڕۆی 2018.
لە ئێستادا ژمارەی Animoji ـییەکان 24 دانەن و بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئاپیادە نوێیەکان دەتوانن چێژیان لێ ببینن.
پێدەچێت لە ئەم مانگەدا ئەپڵ وەشانی iOS 12.2 بە شێوەیەکی گشتی بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپادەکان بەردەست بکات، ئەوکات دەتوانیت چێژ لە Animoji ـییە نوێیەکان ببینیت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.