ئای ئۆ ئێس

لەمەودوا بەکارهێنەرانی WhatsApp لە iOS دەتوانن ئەپەکەیان بە پەنجەمۆر و ناسێنەرەوەی دەموچاو دابخەن

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا فەیسبووک وەشانی تاقیکاری لە ئەپی WhatsApp بۆ ئەو کەسانە بەردەست کرد کە خوازیار بوون وەشانێکی نوێ لە ئەپەکە تاقی بکەنەوە لە پێش بەردەستکردنی، وەشانە تاقیکارییەکەی ئەپەکە قفڵدانی ئەپەکەی لە خۆ دەگرت و دەتوانرا قفڵەکە لە ڕێگای پەنجەمۆر یاخود ناسێنەرەوەی دەمووچاوەوە بکرێتەوە، لە کۆتاییدا کۆمپانیاکە ئەپەکەی بەردەستکرد و ئێستا قفڵدانەکە لە خۆ دەگرێت.

وەشانە نوێیەکەی ئەپەکە وەشانی ژمارە 2.19.20 ـە و ئێستا بەردەستە لە کۆگای ئەپ ستۆر، وەشانەکە قفڵدانی ئەپەکە لە خۆ دەگرێت کە لەمەودوا بەکارهێنەران دەتوانن ئەپەکانیان قفڵ بدەن و قفڵەکە لە ڕێگای هەستەوەری پەنجەمۆر یاخود ناسێنەرەوەی دەمووچاوی ئامێرەکانیان بکەنەوە. بۆ قفڵدانی ئەپەکە هیچ ڕێکخستنێکی پەنجە یاخود دەمووچاوی ناوێت، بەڵکو تەنها پێویستە بەم شێوەیە تایبەتمەندی قفڵکردنی ئەپەکە هەڵبکرێت:

  • چوونە سەر ئەپی Settings
  • کردنەوەی بەشی Account
  • کردنەوەی بەشی Privacy
  • کردنەوەی بەشی Screen Lock

هەڵکردنی دوگمەی Require Face ID (ئایفۆنەکەت ئایفۆن 8 پڵەس و کۆنترە ئەم دوگمەیە دەبێتە ناوی Require Touch ID)هەروەها دەتوانرێت لە بەشی Screen Lock ـدا کاتی کاراکردنی قفڵکردنی ئەپەکە ڕێکبخرێت لە دوای دەرچوون لە ئەپەکە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە قفڵدانەکە تەنها بۆ ئەپەکەیە و بۆ گفتوگۆیەکان نییە.

کرتە بکە بۆ نوێکردنەوە/داگرتنی ئەپی WhatsApp بۆ ئای ئۆ ئێس

سەرچاوە:

5 شوبات، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
244