هەواڵ
5, شوبات 2019
نوێكاری تازه بۆ یاری Tom Clancy’s Rainbow Six Siege بڵاوده‌كرێته‌وه

خاوه‌نی یاری Tom Clancy’s Rainbow Six Siege، کە كۆمپانیای Ubisoftـە، له ماڵپه‌ری سه‌ره‌كی خۆیان ڕایانگه‌یاند كه نوێكاریه‌كی تازه Y3S4.2 بۆ یاریه‌كه بڵاودهكهنهوە، کە له ڕێكه‌وتی ٥\٢\٢٠١٩ بۆ سه‌كۆی PC و له ٦\٢\٢٠١٩ بۆ سه‌كۆكانی پله‌یسته‌یشن ٤ و ئێكس بۆكس وه‌ن دەبێت.
گرنگترین گۆڕانكاریه‌كان:
١- چه‌كی به‌رگریكار Caveira به‌ناوی Lusion ڕێژه‌ی به‌ركه‌وتنه‌كه‌ی كه‌م ده‌كرێته‌وه له 99 Damage بۆ 65. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی فیشه‌كه‌كانی له ١٥ یه‌كه بۆ ١٢ یه‌كه كه‌م ده‌كرێته‌وه. گه‌ڕانه دواوه‌ی چه‌كه‌كه Recoil له كاتی به‌رگری كردن‌دا به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ مه‌وداوی دوور سوودی هه‌بێت.
٢- چه‌كی به‌رگریكار Clash به‌ناوی SPSMG9 له باری ته‌قه‌كردندا له دوو-فیشه‌ک واته 2-Round Burst Fire Mode ده‌گۆڕێت بۆ فیشه‌كی ته‌واو واته Full-Auto. گه‌ڕاندنه‌وه‌ی چه‌كه‌كه بۆ دواوه Recoil هاوشێوه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی لێده‌كه‌ن كه باری تهقهكردنیان فیشه‌كی ته‌واوه. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی فیشه‌ک زیاد ده‌كرێت له ١٢١ فیشه‌كه‌وه بۆ ١٦١. به‌ركه‌وتنی چه‌كه‌كه زیاد ده‌كرێت له 30 Damage بۆ 33.
٣- چه‌كی به‌رگریكار Kaid به‌ناوی AUG A3 خێرای ADS بە ٣٣% زیاد ده‌كرێت و هاشێوه‌ی چه‌كه‌كانی تری جۆری SMG ده‌بێت.
٤- چه‌كی هه‌ردوو به‌رگریكاری Doc و Rook به‌ناوی MP5 ڕێژه‌ی به‌ركه‌وتنی چه‌كه‌كه كه‌م ده‌كرێته‌وه له 30 Damage بۆ 27.
٥- تایبه‌تمه‌ندی هێرشبه‌ر Nomad به‌ناوی Airjab له كاتی به‌كارهێنانیدا، واته كاتێک تایبه‌تمه‌ندیه‌كه‌ی له شوێنێک داده‌نرێت بۆ له‌مه‌ودوا وه‌كو گڵۆپی زه‌رد به ئاسانی ده‌رده‌كه‌وێت.
هەروەک جێی ئاماژه‌یه له‌م نوێكاریه‌دا كۆمه‌ڵێک كێشەی لاوەکی گرنگ له یاریه‌كه‌دا چاکسازیان تێداکراوە و باشترکراون.
تێبینی: كۆمپانیای ناوبراو هه‌تاوه‌كو ئێستا بڵاوی نه‌كردۆته‌وه كه قه‌باره‌ی نوێكاریهكه چه‌ندێک دەبێت.