گەرمترین
5, شوبات 2019
بیڵ گه‌یتس لەگەڵ منداڵه‌كانیدا توندوتیژە له به‌كارهێنانی مۆبایل و ئامێرە تەکنەلۆژییەکان

ملیاردێری به‌ناوبانگ و خاوه‌نی كۆمپانیای Microsoft، بیڵ گه‌یتس، له چاوپێكهوتنێک له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی The Mirror به‌ریتانی دەڵێت: له به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیادا به‌رامبه‌ر مناڵه‌كانم ڕێگرم و كۆمه‌ڵێک یاسام بۆ داناون له‌كاتی به‌كارهێنانیدا. ده‌بێت هه‌میشه ئه‌وه بزانین كه به چ ڕێگه‌یه‌كی ڕێکوپێک ته‌كنه‌لۆژیا به‌كاربهێنین، چ له ته‌واوكردنی كاره‌كانی ناوماڵ وه چۆن په‌یوه‌ندییان به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان.
هه‌روه‌ها ناوبراو وتی: ٣ منداڵم هه‌یه و ته‌مه‌نیان له نێوان ١٥ بۆ ٢١ ساڵن، به‌ڵام هه‌رسێكیان هه‌تاوه‌كو ١٤ ساڵی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌مده‌هێشت مۆبایلێکی زیره‌ک به‌كاربهێنن. هه‌روه‌ها له كاتی نان خواردنی ئێواره‌دا مۆبایله‌كانیان دور ده‌خسته‌وه، وه هه‌روه‌ها كاتێكی دیاریكراوم بۆ دانابوون بۆ به‌كارهێنانی مۆبایل و پاشان كاتی خەوتنیان ڕێکوپێک بێت.
له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه منداڵه‌كانی به باوكیان دەگوت كه منداڵه‌كانی تر له ته‌مه‌نێكی زۆر هه‌رزه‌كاریه‌وه خێزانه‌كانیان مۆبایلیان بۆ كڕیون، له كاتێكدا كه منداڵه‌كانی بیڵ گه‌یتس له ته‌مه‌نێكی دیاریكراودا مۆبایلیان به‌رده‌ست بوو.
به‌پێی قسه‌ی شاره‌زایانی ده‌روونزانی، به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌ک له ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی بەرچاو ڕوو لە زیادبووندایه، به‌ڵام بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه لای زۆر كه‌س ببێته خووپێوه گرتن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خێزانه‌كانیان ناتوانن كۆنتڕۆڵی منداڵه‌كانیان بكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانن به‌بێ مۆبایل بژین، وه ئه‌گه‌ر مۆنایلیان لێ بسه‌ندرێت كارێكی خراپ به‌سه‌ر خۆیان ده‌هێنن.
ستیف جۆبس كه خاوه‌نی پێشووی كۆمپانیای Apple بوو له ساڵی ٢٠١١ یه‌كه‌مین به‌رهه‌مهێنانی ئایپادی خسته به‌رده‌م به‌كارهێنه‌ران و له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی New York Times وتی: ئامانجێكمان داناوه كه چۆن منداڵه‌كانم ته‌كنه‌لۆژیا به‌كاربهێنن، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌مهێشتووه منداڵه‌كانم ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ئه‌پڵ به‌كاربهێنن.