رەقەکاڵا 6, شوبات 2019

باشترین لاپتۆپە بەردەستەکان بەپێی ماڵپەڕی Laptopmag

ماڵپەڕی Laptopmag یەکێکە لە ماڵپەڕە بەناوبانگەکانی بواری هەواڵ و فێرکاری و پێداچوونەوەی لاپتۆپەکان و هەندێک ئامێری دیکەش، لیستێکیان هەیە لە باشترین لاپتۆپە بەردەستەکان و بەردەوام نوێی دەکەنەوە، لە ئێستاشدا لیستەکە بەم شێوەیەیە:

١-باشترین لاپتۆپ بە گشتی(overall):

(Dell XPS 13 (2019

لایەنە باشەکان:

  • دیزاینێکی کەشخە و تەنک و کێشێکی کەم
  • خێرایی و هێزێکی باش لە کارکردندا
  • بەردەستە بە ڕوونمایەکی 4Kی نایاب
  • لێوارەکانی ئێجگار بچووکن و کامێراکەی خراوەتە بەشی سەرەوە و کێشەی شوێنی نەگونجاوی کامێرای نەوەکانی پێشووی لاپتۆپەکە چارەسەرکراوە

لایەنە خراپەکان:

  • بەرگەگرتنی پاترییەکەی زۆر باش نییە

٢-باشترین لاپتۆپ لە خوار ٥٠٠ دۆلار

(Acer Aspire E 15 (E5-575-33BM

 

لایەنە باشەکان:

  • ڕوونمایەکی فوول ئێچ دی کە ڕەنگەکان بە وردی و جوانی نیشان دەدات
  • بەرگەگرتنی پاتریی زۆر باش
  • دەرچەی زۆر و خوێنەرەوەی DVD

لایەنە خراپەکان:

  • کامێرایەکی خراپ و جۆرایەتی نزم
  • گۆشەی بینینی ڕوونماکە زۆر کەمە و فراوان نییە(ڕوونماکە ڕەنگەکانی لەدەست دەدات کە لە لاوە سەیر دەکرێت)

٣-باشترین لاپتۆپی جۆری Chromebook:

HP Chromebook x2

لایەنە باشەکان:

  • ڕوونمایەکی ڕووناک و ڕوونی بەرز
  • بەرگەگرتنی پاتریی نایاب
  • تەختەکلیلێکی نایاب و نوسینێکی ئاسوودە
  • بڵندگۆی ئاست بەرز

لایەنە خراپەکان:

  • کەمێک کێشی قورسە لەچاو جۆرەکەی
  • لێوارەکانی گەورەن
  • پڕۆسێسەرەکەی لە جۆری Core m3ە و بەهێز نییە

٤-باشترین ئاست لەچاو نرخ:

(Huawei Matebook D 14-inch (AMD

لایەنە باشەکان:

  • لاشەیەکی ئەلەمنیۆم
  • ئاستێکی گرافیکی زۆر بەرز
  • تەختەکلیلێکی نایاب
  • بەرگەگرتنی پاتریی زۆر باش

لایەنە خراپەکان:

  • دیزاینەکەی زۆر لە ماکبووک دەچێت
  • ڕوونماکەی زۆر ڕووناک نییە
  • کامێرایەکی خراپ و جۆرایەتی نزم

٥-باشترین ٢ لەناو ١(لاپتۆپێک کە وەک تابلێتیش بەکاربێت):

Lenovo Yoga C930

لایەنە باشەکان:

  • دیزاینێکی جوان و کەشخە
  • تەنک و کێشی کەم
  • هێز و خێراییەکی باش
  • بەرگەگرتنی پاتریی درێژ
  • بڵدنگۆی نایاب
  • داپۆشەری کامێرا
  • جێگای تایبەت بە هەڵگرتنی پێنووسەکەی

لایەنە خراپەکان:

  • تەختەکلیلەکەی زۆر باش نییە
  • ڕوونماکەی دەکرێت ڕووناکتر و باشتر بێت

٦-باشترین لاپتۆپی یارییە ڤیدیۆییەکان:

Alienware Area-51m

لایەنە باشەکان:

  • دیزاینێکی ئێجگار جیاواز و دەگمەن
  • پڕۆسێسەر و گرافیک کاردی ئێجگار زۆر خێرا و بەهێز
  • بیرگەی SSDی ئێجگار خێرا
  • زۆرینەی هەرە زۆری پارچەکانی وەک کۆمپیوتەری ڕوومێز دەگۆڕدرێت!

لایەنە خراپەکان:

  • نرخێکی ئێجگار زۆر بەرز!

٧-باشترین لاپتۆپی (business):

Lenovo Thinkpad X1 Carbon

لایەنە باشەکان:

  • ڕوونمایەکی HDRی ئێجگار نایاب
  • بەرگەگرتنی پاتریی درێژ
  • باشترینی تەختەکلیلەکان
  • کێشی کەم
  • دیزاینێکی سەرنجڕاکێش

لایەنە خراپەکان:

  • بڵندگۆکانی زۆر باش نییە
  • کامێراکەی زۆر باش نییە

٨-باشترین لاپتۆپ بۆ منداڵان:

Asus Chromebook Flip C213SA

لایەنە باشەکان:

  • دیزاینێکی پتەو  و باش
  • بەرگەگرتنی پاتریی درێژ
  • ڕوونمای لەمس
  • بڵندگۆی باش

لایەنە خراپەکان:

  • زۆر خێرا نییە
  • کامێراکانی باش نییە

٩-باشترین لاپتۆپ کە ڕوونماکەی لە بەشی خوارەوەی دەبێتەوە(detachable):

Microsoft Surface Pro 6

لایەنە باشەکان:

  • خێرایی و هێزێکی باش
  • بەرگەگرتنی پاتریی نایاب
  • ڕوونمایەکی ڕووناک و جوان و ورد
  • تەختەکلیلێکی ئاسوودە بۆ بەکارهێنان
  • پێنووسێکی نایاب بۆ بەکارهێنان

لایەنە خراپەکان:

  • نەبوونی دەرچەی USB Type-C
  • جۆری بیرگەی ٢٥٦گب زۆر لە جۆری بیرگەی ١٢٨گب گرانترە

١٠-باشترین لاپتۆپ بۆ دەستکاریکردن و کارکردن لەسەر وێنە و ڤیدیۆ:

(Surface Book 2 (15-inch

لایەنە باشەکان:

  • دیزاینێکی مۆدێرن کە دەکرێت وەک تابلێتیش بەکاربێت
  • پێنووسێکی نایاب
  • بەرگەگرتنی پاتریی درێژ
  • ڕوونمایەکی ڕووناک و نایاب
  • ئەم نەوەیە USB Type-Cی بۆ زیاد کراوە

لایەنە خراپەکان:

  • نرخێکی گران
  • نەبوونی دەرچەی Thunderbolt 3

١١-باشترین لاپتۆپی ١٥ ئینچ:

Dell XPS 15

لایەنە باشەکان:

  • ڕوونمای جوان و نایاب
  • بڵندگۆی باش و دەنگێکی ساف
  • بەرگەگرتنی پاتریی درێژ
  • هێز و خێراییەکی باش

لایەنە خراپەکان:

  • کامێراکە لە خوار ڕوونماکەیە، ئەم جێگایەش نەگونجاوە و گۆشەکەی ناشرینە بۆ پەیوەندی ڤیدیۆیی

١٢-باشترین لاپتۆپی تەنک و کێش کەم(Ultraportable):

Huawei Matebook X Pro

لایەنە باشەکان:

  • ئاستێکی کاردکردنی خێرا
  • ڕوونمایەکی نایاب
  • تەختەکلیلێکی ئاسوودە و باش
  • بەرگەگرتنی پاتریی درێژ
  • بوونی هەردوو دەرچەی USBی Type-C و Type-A

لایەنە خراپەکان:

  • لە کەم شوێن دەست دەکەوێت

 

 

 

 

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ