ئامێرە هەمەجۆرەکان
5, شوبات 2019
به‌كارهێنه‌رانی سه‌كۆی ئێكس بۆكس وه‌ن لە یەک هەفتەدا دوو جار توشی کێشە هاتن

له ڕێكه‌وتی ٣٠\١\٢٠١٩، به‌كارهێنه‌رانی سه‌كۆی Xbox One بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێک توشی كۆمه‌ڵێك كێشه بوون، و مایکڕۆسۆفت ناچارکرا بە چارەسەرکردنی کێشەکان. هەندێک لە کێشەکان ئەمانەی خوارەوە بوون:
١- وه‌ستانی خزمه‌تگوزاری Xbox Live.
٢- به‌كارهێنه‌ران نه‌یانده‌توانی بچنە ناو هەژماری خۆیانەوە.
٣- به‌كارهێنه‌رانی نه‌یانده‌توانی ئه‌و یاریانه بكه‌ن كه له‌ڕێی Online كڕیویانه.
٤- زۆر كات له‌كاتی یاریكردندا كتوپڕ له یاریه‌كه ده‌هاتنه ده‌ره‌وه به بێ هیچ هۆكارێک.
٥- كاتێک كه سهكۆكهت ئیش پێده‌كرد ڕونماییهكی ڕه‌شی پشان ده‌دا و ئه‌وه‌ی پشان نه‌ده‌دا كه داخڵی هه‌ژماری خۆت ببیت.

ئه‌مه‌ش وای له به‌كارهێنه‌ران كرد كه له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئاگادار بكه‌نه‌وه له‌و كێشانه‌ی كه توشی بوو بوون. پاشان ستافی به‌شی خزمه‌تگوزاری كۆمپانیای ناوبراو له جریوه‌یه‌كدا له تویته‌ر به‌كارهێنه‌رانی ئاگاداركرده‌وه كه ڕاژەکاری واتە سێرڤه‌ری سه‌كۆكه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌وه‌ستێنن و چاكسازی له كێشه‌كاندا ده‌كه‌ن بە مەبەستی بنبڕکردنی کێشەکان.
جێی باسه، ئه‌م جۆره كێشانه زۆر به‌كه‌می له سه‌كۆی ئێكس بۆكس وه‌ن ڕووده‌دەن، و ئه‌مجارەش سەرباری ڕوودانی کێشەکە، بەڵام بۆ چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م بوو و زۆری نەخایاند. شایەنی باسە، هه‌تاوه‌كو ئێستا درێژترین ماوه كه توشی كێشه بووبوون لە ماوەی ڕابردوودا ١١ كاتژمێر بووە.