هەواڵ

یاری Kingdom Hearts 3 بە سەرکەوتوویی 5 ملیۆن یەکەی لێ فرۆشرا

کۆمپانیای Square Enix ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند یاریە نوێیەکەیان سەرکەوتوو بووە لە تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی ئەویش فرۆشتنیەتی بۆ 5 ملیۆن یەکە لە ماوەیەکی کورتدا، یاری Kingdom Hearts 3 لە بەرواری 29/1/2019ـدا بەردەستکرا بۆ هەردوو سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن بەڵام بەداخەوە یاریەکە بەردەست نییە بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر، لەم بارەیەوە و پاش هەفتەیەک کۆمپانیای Square Enix ڕایگەیاند یاریەکە 5 ملیۆن یەکەی لێ فرۆشراوە.

شایەنی باسە یاریەکە توانیویەتی لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەربکەوێت بەسەر سەرجەم یاریەکانی وەک Red Dead Redemption 2 و Resident Evil 2 لە ڕووی فرۆشەوە.

6 شوبات، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
598