هەواڵ

بە فەرمی یاری ترسناکی Chernobylite ڕاگەیەنرا

ستۆدیۆی The Farm 51 ڕۆژی ڕابردوو یاری ترسناکی Chernobyliteـی بە فەرمی ڕاگەیاند و وا دیارە یاریەکەش بەردەست دەبێت بە فەرمی بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر و هەروەها ستۆدیۆکە ئاماژەشی بەوەدا هەوڵ دەدەن یاریەکە بەردەست بکەن بۆ هەردوو سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن، سەبارەت بە چیرۆکی یاریەکە ئەوا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:-

لە بەرواری 26/4ـدا و پاش کاتژمێر 1ـی نیوە شەو بە کاتی ئۆکرانیا، کارەساتێکی ناوەکی لە  Chernobyl ڕوویدا و بووە هۆکاری تێکەڵبوونی ماددە تواوەکانی ئامێری سووتێنەرەکە لەگەڵ پێکهاتە کیمیاییەکان، لە ئەنجامدا پێکهاتەیەکی تیشک بەرز بەرهەمهات و بە هیچ شێوەیەکیش بوونی نەبوو لە جیهاندا تەنها لە Chernobyl نەبێت

لەم بارەیەوە ستۆدیۆکە ئەوەی دڵنیاکردەوە یاری Chernobylite چەندین پێکهاتەی ترسناک لە خۆدەگرێت و هەروەها وتیشی هەوڵ دەدەن تاقیکردنەوەیەکی ناوازەی ترسناک و مانەوە لە ژینگەی Chernobyl بۆ گەیمەران بەردەست بکەن بە ئاست و گرافیکێکی بەرزەوە و لە ڕێگای بزوێنەری Unreal Engine 4ـەوە.

بینەری ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یاری Chernobylite بن:-

6 شوبات، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891