10
هەواڵ 6, شوبات 2019 بۆچوون

کۆمپانیای Spotify هەردوو کۆمپانیای Gimlet و Anchor ـی کڕییەوە و ژمارەی بەژداربووانیشی ئاشکرا کرد

کۆمپانیای سپۆتیفای تایبەت بە خزمەتگوزارییە میوزیکییەکان ئەمڕۆ 2 کۆمپانیای تایبەت بە پەخشە دەنگییەکانی کڕییەوە و ژمارەی بەژداربووانیشی ئاشکرا کرد.

کۆمپانیاکە داهاتی چارەکی کۆتایی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە، کۆمپانیاکە ژمارەی بەژداربووانی بە ڕێژەی %30 زیادی کردووە و ژمارەی بەکارهێنەرە بە پارەکانی لە 87 ملیۆن بەژداربووەوە بەرزبۆتەوە بۆ 96 ملیۆن بەژداربوو.

هەرچەندە لە پێشوودا دەنگۆ هەبوو کە کۆمپانیای سپۆتیفای بەنیازە کۆمپانیای Gimlet تایبەت بە پەخشە دەنگییەکان بە بڕی زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار بکڕێتەوە، کۆمپانیاکە دەنگۆکانی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند هەردوو کۆمپانیای Gimlet و Anchor ـی تایبەت بە پەخشە دەنگی و ڕادیۆییەکان کڕییەوە. بەڵام کۆمپانیاکە تێچووی کڕینی 2 کۆمپانیاکەی ئاشکرا نەکردووە.

زیادبوونی ژمارەی بەژداربووانی سپۆتیفای بە خێراییەکی زۆر زیاد دەکات لە چاو ژمارەی بەژداربووانی Apple Music ـی ڕکابەری، بە شێوەیەک ژمارەی بەژداربووانی کۆمپانیاکە لە کۆتا 6 مانگدا نزیکەی 10 ملیۆن زیادی کردووە و ژمارەی بەژداربووانی Apple Music ـیش لە ئێستادا نزیکەی 50 ملیۆن بەژداربوو دەبێت.

سەرچاوە :
تاگەکان Apple Music Spotify هەواڵ
بۆچونی تۆ