10
گووگڵ 6, شوبات 2019 بۆچوون

گووگڵ سەرقاڵی تاقیکردنەوەی دۆخی تاریکە Dark Mode بۆ وێبگەڕی کڕۆم

یەکەم وەشانی تاقیکاری وێبگەڕی کڕۆم لەسەر سیستەمی ویندۆز بە دۆخی تاریکەوە بڵاوکرایەوە، کە هاوشێوەی ڕەنگی ڕەشی دۆخی Incognitoـی وێبگەڕەکە خۆیەتی.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بەکارهێنەران بە پەرۆشیەوە ئارەزووی بوونی دانانی ڕووکار و شێوەی جیاجیایان بۆ ئەم وێبگەڕە کردووە و ویستوویانە کەمێک لە شێوە ئاساییەکەی دووربکەونەوە. بە تایبەتیش لەم دواییانە کە دۆخی تاریک دڵخوازی هەمووانە و زۆر نایابترە بەلای زۆربەی بەکارهێنەرانەوە.

هەروەک لەگەڵ گۆڕینی ئاراستەی زۆرینەی کۆمپانیاکان بەرەو بەکارهێنانی دۆخی تاریک یان شەو لە ئەپەکانیاندا، ئەوا گووگڵیش لە ئێستادا دەیەوێت ئەم دۆخە بۆ وێبگەڕی کڕۆم لەسەر ویندۆز بەردەست بکات.

بێگومان گووگڵ لە ئێستادا لە قۆناغی تاقیکردنەوەی ئەم دۆخە دایە بۆ کڕۆم، پێ دەچێت لەگەڵ وەشاندنی کەمێک گۆڕانکاری بەسەر ئاستی ڕەنگەکان بهێنێت لە لیست و پەڕەکاندا.

چاوەڕوان دەکرێت، لەگەڵ وەشانی ٧٣ یان ٧٤ ئەم دۆخە بۆ گشت لایەک بە فەرمی بەردەست بکرێت.

سەرچاوە :
تاگەکان chrome DarkMode google NightMode
بۆچونی تۆ