هەواڵ

6 یاری نوێ بۆ بەشداربووانی خزمەتگوزاری Xbox Game Pass زیاد دەکرێت + بەرواری ڕاگەیاندنیان

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە فەرمی لیستی یاریە نوێیەکانی ڕاگەیاند بۆ بەشداربووانی خزمەتگوزاری Xbox Game Pass و بڕیارە لە ماوەی مانگی دووی ئەم ساڵدا یاریەکان زیاد بکرێن، وەک بیرخستنەوەیەک خزمەتگوزاری Xbox Game Pass لە ڕێگایەوە دەتوانیت یاریە نوێ و بەهێزەکان بە دەست بهێنیت بە بەشداریکردن لە خزمەگوزاریەکەدا ئەویش مانگانە تەنها نرخی 10$ دۆلارە.

یاریە نوێیەکان + بەرواری بەردەستبوون:-

  • Shadow of The Tomb Raider لە بەرواری 7/2/2019
  • The Walking Dead: The Complete First Season لە بەرواری 7/2/2019
  • Pumped BMX Pro لە بەرواری 7/2/2019
  • De Blob لە بەرواری 14/2/2019
  • Crackdown 3 لە بەرواری 15/2/2019
  • Batman: Return to Arkham لە بەرواری 21/2/2019

7 شوبات، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
726