ئەپ و نەرمەکاڵا

چۆنییەتی ڕاگرتنی Pop-upەکانی Chrome کە زۆر کات ڕیکلامی بێزارکەرن لەسەر کۆمپیوتەر

هەندێک جار Chrome دەکەینەوە لەسەر کۆمپیوتەرەکانمان و کۆمەڵێک لاپەڕە و ناوەڕۆک لەسەر شێوەی Popup دێنە بەردەممان و بێزارمان دەکەن، بێگومان هەموومان دەمانەوێت ڕزگارمان ببێت لێیان، یەکەم هەنگاو کە بیگرینە بەر نوێکردنەوەی Chromeە بۆ کۆتا وەشان، کرتە بکە لە ٣ خاڵەکەی ئەوسەری دەستە ڕاستی پڕۆگرامەکە، پاشان Help و دواتر About Google Chrome، لەوێ خۆکارانە نوێبوونەوەت نیشان دەدات و پڕۆگرامەکە نوێ دەبێتەوە، ئەگەر بەوەش کێشەکەت چارەسەر نەبوو پێویستت بە هەنگاوی دیکەیە.

١-کرتە لە ٣ خاڵەکە بکە پاشانیش Settings.

01

٢-لە گەڕان بنووسە Popups.

02

 

٣-کرتە لە Content settings بکە.

03

٤-پێویستە لە ژێر Popups بنوسرێت Blocked، ئەگەر نووسرابوو Allowed کرتەی لەسەر بکە.

04

٥-دوگمەی تەنیشت Allowed بکوژێنەوە.

05

دەشتوانیت Popupی هەندێک ماڵپەڕ لاببەیت و هەندێکی دیکەش بهێڵیتەوە، هەنگاوەکانی ١ تا ٤ ئەنجام بدە بەڵام لە جیات هەنگاوی ٥ بڕۆ خوارەوە بۆ لیستی Allow و لەوێ ئەو ماڵپەڕەی ویستت Popupەکانی لاببەیت کرتە لەسەر ٣ خاڵەکەی تەنیشتی بکە و دواتر کرتە لە Remove بکە.

2 01

2 02 3086771501241344

 

 

 

 

سەرچاوە :
8 شوبات، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
257