ئای ئۆ ئێس

230 دانە ئیمۆجی نوێ لە ئەمساڵدا بەردەست دەکرێن

ئیمۆجییەکان پڕخواستترینی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت و ئامێرە ئەلکترۆنییەکانن، هەر بۆیە ڕێکخراوی Unicode ساڵانە ژمارەیەک ئیمۆجی نوێ ڕادەگەیەنێت تاوەکو بەکارهێنەرانی ئیمۆجییەکان ژمارەیان ڕوو لە زیادبوون بکات و بتوانن چێژ لە ئیمۆجییە نوێیەکان ببینن. بۆ ئەم مەبەستەش ڕێکخراوەکە لە پلانیدایە بۆ ئەمساڵیش کۆمەڵێک ئیمۆجی نوێ بەردەست بکات.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی Emojipedia، ڕێکخراوی Unicode ڕەزامەندی نیشان داوە لەسەر بەردەستکردنی وەشانی Emoji 12.0 کە ژمارەیەک ئیمۆجی نوێ لە خۆ دەگرێت و 230 دانە دەبن، لە نێو لیستی ئیمۆجییە نوێیەکاندا ئیمۆجی دڵی سپی و قاوەیی بوونیان هەیە و وا چاوەڕوان دەکرێت 2 ئیمۆجییە ناوبراوەکە پڕخواستترین ببن.

 

171 دانە لە ئیمۆجییە نوێیەکان پێکدێن لە ڕەگەز و ڕەنگە جیاوازەکان، هەروەها 59 دانەشیان جۆراوجۆر دەبن. هەمیشە کۆمپانیای ئەپڵ و گووگڵ لە پێش هەمووانەوە وەشانە نوێیەکانی ئیمۆجییەکان زیاد دەکەن بۆ سیستەمەکانیان، وا چاوەڕوان دەکرێت لە وەشانەکانی داهاتووی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆیدی ئەمساڵدا سەرجەم 230 ئیمۆجییە نوێیەکان بەردەست بکرێن.

کرتە بکە بۆ بینینی لیستی سەرجەم 230 ئیمۆجییە نوێیەکان

سەرچاوە :

7 شوبات، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
589