10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 8, شوبات 2019 بۆچوون

هەندێک ئەپی بەناوبانگی iOS تۆماری زانیارییەکانی بەکارهێنەران دەکەن

بازرگانی پێوە کردن بە زانیاری بەکارهێنەران یەکێکە لە کارە نایاساییە بەربڵاوەکانی نێو جیهانی ئینتەرنێت. بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێسیش بە دوور نین لەم کێشەیە، هەرچەندە ئەگەر ئاسایشی سیستەمەکەش هێندە بەهێز بێت. چەند کۆدێک لە کۆمەڵە ئەپێکی بەناوبانگی نێو کۆگای ئەپ ستۆردا دۆزرانەتەوە کە توانای تۆمارکردنی ڕوونمای ئامێرەکانیان هەیە، ئەوەی لێی بێگومانین لە پشت ئەم کارەوە تەنها مەبەستی بازرگانی پێوەکردنی زانیارییەکانی بەکارهێنەران بوونی هەیە.

چەند کۆدێک لە جۆری session replay لە ئەپەکانی Abercrombie & Fitch و Hotels.com و Hollister و Expedia و Singapore Airlines ـدا بەکار هاتوون، کۆدەکە توانای تۆمارکردنی گشت کردارەکانی بەکارهێنەرانی هەیە لە ناوخۆی ئەپەکان لە بەشەکانی؛ تابەکان، دوگمەکان و نووسینی تەختە کلیلەکان. بەمەش گەشەپێدەرانی ئەپەکان توانای دەستکەوتنی تۆمارەکەیان هەیە و دەتوانن گشت چالاکییەکانت لە نێو ئەپەکانیاندا ببینن، کە گرنگترین چالاکی نێوخۆی ئەپەکان بریتین لە نووسینی ژمارەی نهێنی کرێدیت کارتەکان.

هەرچەندە ئەپی Air Canada ـیش لە نێو لیستەکەدا بوو، بەڵام هیچ کۆدێک لە جۆری session replay ـی تێدا نەدۆزرابووەوە، بەڵام فەرمانبەرانی کۆمپانیای درووستکەری ئەپەکە توانای سەیرکردنی ژمارەی کرێدیت کارتەکانی بەکارهێنەرانیان دەبێت لە داتابەیسی ئەپەکەدا.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی TechCrunch، ئەپڵ هۆشداری داوەتە ئەو گەشەپێدەرانەی کە کۆدی session replay ـیان لە نێو ئەپەکانیاندا بەکارهێناوە و مۆڵەتی 1 ڕۆژی پێداون تاوەکو کۆدی ناوبراو لە نێو ئەپەکانیاندا بسڕنەوە و دووبارە ئەپەکانیان پێشکەشی کۆگای ئەپ ستۆر بکەنەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ