گەرمترین

ٌڕاپۆرت:شاومی پلەی یەکەمی فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکانی هندستانی گرتووە لە ساڵی ٢٠١٨دا

 

کۆمپانیای Canalys ئامارەکانی خۆی دەربارەی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان لە هندستان لە ٢٠١٨دا بڵاوکردەوە و شاومی پلەی یەکەمی لە سامسۆنگ وەرگرتووە، کۆمپانیا چینییەکە ٤١ ملیۆن مۆبایلی لە ساڵەکەدا فرۆشتووە، زیاد لە هێندە و نیوی ساڵی پێشتر، سامسۆنگیش گەشەی کردووە و ٣٥.٤ ملیۆن دانەی فرۆشتووە بەڵام دابەزیوە بۆ پلەی دووەم، ڤیڤۆ سێیەم و ئۆپپۆ چوارەمە، مایکرۆماکسیش کە کۆمپانیایەکی هندییە لە پلەی پێنجەمە.

شایەنی باسە کە فرۆشی کۆمپانیای Realme کە بەشێکە لە ئۆپپۆ بە جیا هەژمار کراوە، ئەمە جگە لەوەی کە هەریەک لە هواوەی و ئەپڵ لە بەشی (ئەوانی دیکە)دان و یەکێک نین لە ٥ کۆمپانیا پڕفرۆشترینەکە بە کۆی ساڵەکە، بەڵام ئەگەر ٣ مانگی کۆتایی ساڵەکە تەماشا بکەین ئەوا هواوەی توانیویەتی ٤ هێندەی کۆتا ٣ مانگی ٢٠١٧ گەشە بکات و بچێتە پلەی پێنجەم!

ئامارەکانی شاومی لە هندستان ئێجگار دڵخۆشکەرن بۆ کۆمپانیاکە و تەنانەت فرۆشی شاومی لەو وڵاتە لە چینی نیشتیمانی خۆشی زیاترە لە کۆتا ٣ مانگی ٢٠١٨دا!(١٠ ملیۆن بەرامبەر ٩.٤ ملیۆن).

بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان لە هندستان لە ٢٠١٨دا ٩.٩٪ گەشەی کردووە بە بەراورد بە ٢٠١٧ و ١٢ ملیۆن دانە زیاتر فرۆشراوە.

 

سەرچاوە :

gsmarena.com

8 شوبات، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
257