ئامێرە هەمەجۆرەکان
8, شوبات 2019
خزمه‌تگوزاری Onlineـی سه‌كۆی Nintendo Switch گه‌یشته 8 ملیۆن به‌شداربوو

کۆمپانیای نینتێندۆ، که خاوه‌نی سه‌کۆی Nintendo Switchـه، ڕایگه‌یاند به‌شداربووانی خزمه‌تگوزاری به‌شی Online گه‌یشتووەتە ٨ ملیۆن بەکارهێنەر. جێگەی باسە، کۆمپانیای ناوبراو به ته‌واوی ئه‌وه‌ی بڵاونه‌کردۆته‌وه كه ڕێژه‌ی به‌شداربووانی خزمه‌تگوزاریه‌كه به ته‌واوی چه‌ند ژماره‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڵاوکرده‌وه كه له‌و ڕێژه‌یه‌ش تێپه‌ڕیوه که خۆیان پێشبینیان بۆ کردبوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای ناوبراو، Shuntaro Furukawa، ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌واڵه دڵخۆشکەرە ئاماژەی کرد که به‌رده‌وام ده‌بن له‌گه‌ڵ به‌کارهێنه‌رانیان به یاری زیاتر و نوێكاری زیاتر. جێی باسه، کۆمپانیا له ماڵپەڕی Siliconera، دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند له ئێستادا له په‌ره‌پێدانی یاریه‌کی نوێدان بۆ خزمه‌تگوزاریه‌که و پێیان وایە ئه‌م یاریه تازه‌یه گونجاو و چێژبەخش ده‌بێت بەلای بهکارهێنهرانەوە.