گەرمترین

زانیارییەکانی مۆبایلی Vivo V15 Pro دزەیان پێکرا

کۆمپانیای ڤیڤۆ بە شێوەیەکی شێتانە ناوبەناو لە نێو بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکاندا بە مۆبایلی ناوازەوە دەردەکەوێت، لە پێشوودا کۆمپانیاکە مۆبایلی Vivo NEX ـی بە کامێرای پێشەوەی دەرکەوتە و بژاردەی 2 ڕوونمایی لە هەمان مۆبایل نمایشکرد. کۆمپانیاکە دووبارە دەیەوێت هەمووان تووشی شۆک بکاتەوە و یەکەمین مۆبایلی خاوەن کامێرای پێشەوەی دەرکەوتە بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ نمایش بکات.

کۆمپانیاکە لە پێشوودا ناو و دیزاینی مۆبایلە نوێیەکەی ئاشکرا کرد، بەڵام زانیارییەکان دەربارەی مۆبایلەکە ناڕوون بوون. خۆشحاڵانە ئێستا زانیارییەکان لەبەر دەستدان. پێگەی MySmartPrice زانیارییەکانی مۆبایلەکەی ئاشکرا کرد، مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی 6.3 ئینج لە جۆری Super AMOLED و بە ڕوونی +FHD، خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 675 SoC دەبێت لەگەڵ ڕامێک بە فراوانی 6 گێگابایت و بیرگەیەک بە قەبارەی 128 گێگابایت و پاترییەک بە توانستی 3.700 ملی ئەمپێر/کاتژمێر و پشتگیری لە بارگاویکردنی خێرا لە جۆری Dual Engine دەکات. مۆبایلەکە خاوەنی کامێرایەکی دەرکەوتەیە لە پێشەوە بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ و خاوەن 3 کامێرا دەبێت لە پشتەوە کە ڕوونییان 48 و 8 و 5 مێگاپێکسڵن.

کۆمپانیاکە لە 20 ـی ئەم مانگەدا مۆبایلەکە(V15 Pro) بە ڕەنگەکانی ڕەش و سووری تێکەڵاو و شینی تێکەڵاو بەردەست دەکات و وا پێشبینی دەکرێت نرخی لە نێوان 420$ بۆ 463$ ـدا بێت.

سەرچاوە :

9 شوبات، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
690