ئای ئۆ ئێس

فەیسبووک ئەپدەیتێکی تازەی لە ئەپڵیکەیشنی Facebook بۆ ئایفۆن و ئایپاد بڵاوکردەوە.

لە میانەی ئەپدەیتەکانیان بۆ ئەپڵیکەیشنی فەیسبووک، کۆمپانیای فەیسبووک ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەپڵیکەیشنەکەی بەهێزتر دەکات و هەوڵی زیادکردنی تایبەتمەندی زیاتر دەدات و دەیەوێتە لەم ڕێگەیەوە خزمەتگوزاری باشتر پێشکەش بە بەکارهێنەرانی بکات. چەند خولەکێک لەمەوبەر ئەپدەیتی تازەی ئەپڵیکەیشنی فەیسبووک کە ئەم وەشانەیان ژمارە ٥.٥ هەڵدەگرێت بۆ ئایفۆن و ئایپاد بڵاوکرایەوە و لەم ئەپدەیتەیاندا دیکۆر و دیزانینی هەر سێ دوگمەی (Like, Share, Comment) یان گۆڕییەوە بە مەبستی ئاسانکردنی ئەنجامدانی هەر سێ کردار لەسەر NewsFeed. دوگمەی Share ئێستا بەهەموو زمانەکان بەردەستە بۆ دووبارە پۆستکردنەوەی بابەتەکان. ئێستا پەیوەندی دەنگی لەناو فەیسبووکەوە ئەنجام بدە( ئەم خزمەتگوزارییە تەنها بۆ ئەمەریکا و کەنەدایە).

لەم لینکەوە لە ئایتیونس فەیسبووک دابگرە:
https://itunes.apple.com/en/app/facebook/id284882215?mt=8

22 شوبات، 2013
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1170