هەواڵ

وا دیارە یاری Cyberpunk 2077 بەردەست نابێت لەسەر کۆگای Epic Games

 

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ستۆدیۆی CD Projekt RED لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاشکرایکرد یاری Cyberpunk 2077 ڕاناگەیەنرێت لەسەر کۆگای Epic Games، ئەمە لە کاتێکدایە یەکێک لە شوێنکەوتووانی ستۆدیۆکە لە تۆڕی تویتەر پرسیاری کردبوو دەربارەی یاری Cyberpunk 2077 و داوای لە ستۆدیۆکە کردبوو یاریەکە بەردەست نەکەن لەسەر کۆگای Epic Games، ستۆدیۆش لە وەڵامدا ئاماژەی بەوەدا یاریەکە بێگومان بەردەست ناکرێت لەسەر کۆگای ناوبراو.

ئەمەش بە واتای ئەوە دێت ئەم یاریەش وەک یاری The Witcher 3 Wild Hunt لەسەر کۆگای ستیم بەردەست دەکرێت، سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی Cyberpunk 2077 ئەوا بەروارێکی فەرمی لەم بارەوە نییە بەڵام وا بڕیارە یاریەکە بەردەست بکرێت بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر و هەردوو سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن لە درێژەی ساڵی 2019ـدا.

11 شوبات، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
726