هەواڵ

وا دیارە بەم زووانە یاری Watch Dogs 3 دەبینین

لە ماوەی ڕابردوودا خاوەن کەناڵێکی یوتیوب بە ناوی SkullziTV ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە کۆمپانیای یوبیسۆفت کە هەستاوە بە تۆمارکردنی نیشانەیەکی بازرگانی نوێ بە ناوی Watch Dogs 3، بە پێی وتەی خاوەن کەناڵەکە ئەوا ئەم نیشانە بازرگانیە لە بەرواری 29/11/2019ـدا تۆمارکراوە و بە ناوی Watch Dogs 3ـوەیە، ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت یاریەکە ئەگەری بەردەستبوونی هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا.

هەروەها پێشبینیەکان دەربارەی یاریەکە ئەوە دەردەخات یاریەکە Cross-Gen دەبێت بە واتای ئەوەی پاش ڕاگەیاندن ئەوا یاریەکە بەردەست دەبێت بۆ سەکۆی یاریەکانی ئێستا و داهاتووش لەگەڵ ئەوەشدا بە دڵنیایەوە بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر، بەڵام هەتاوەکو هیچ شتێک لەمانەی سەرەوە پشت ڕاست نەکراوەتەوە و دیار نییە ئاخۆ بەم شێوەیە دەبێت یاخود نا بەڵام پێشبینی دەکرێت یوبیسۆفت زانیاری زیاتر لەم بارەیەوە ئاشکرا بکات لە میانەی کۆنگرەی E3 2019.

بینەری ڤیدیۆی ڕوونکردنەوەی کەناڵی SkullziTV بن، لە بارەی تۆمارکردنی نیشانەیەکی بازرگانی لە لایەن یوبیسۆفتەوە:-

11 شوبات، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
888