هەواڵ

یاری Apex Legends بەردەوامە لە سەرکەوتن و بەدڵبوونێکی زۆریش بە دەست دەهێنێت لە لایەن ماڵپەڕە جیهانیەکانەوە

وەک ئاشکرایە تەنها لە ماوەی 3 ڕۆژدا یاری Apex Legends لە لایەن 10 ملیۆن یاریکەرەوە تاقیکرایەوە ئەمەش ژمارەیەکی گەورەیە بۆ یاریەکی خۆڕایی لەم شێوە، بەڵام سەرکەوتنەکانی یاریەکە لێرەدا ناوەستێت چونکە لە ماوەی ڕابردوودا ماڵپەڕە جیهانیەکان هەستان بە ڕاگەیاندنی ڕادەی بە دڵبوونی خۆیان لە بارەی یاری Apex Legendsـەوە و بە شێوەیەکی گشتیش یاریەکە بە دڵبوونی 9/10 بە دەست هێنا.

شایەنی ئاماژە پێدانە یاری Apex Legends لە ئێستادا لە کۆگای ئۆریجین بەردەستە بە خۆڕایی بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر و هەروەها بە هەمان شێوە بە خۆڕایی بەردەستە بۆ هەردوو سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن.

ڕادەی بە دڵبوونی گرنگترین ماڵپەڕەکان بۆ یاریەکە:-

  • GamesRadar+ : 10/10
  • Game Informer : 9.3/10
  • Screen Rant : 9/10
  • GameSpot : 9/10
  • Cultured Vultures : 9/10
  • Gameblog.fr : 9/10
  • Trusted Reviews : 9/10
  • IGN Italia : 8.8/10
  • XGN : 8.5/10
  • Jeuxvideo.com : 8.5/10
  • SpazioGames : 8.3/10
  • TrueAchievements : 8/10
  • Game Rant : 8/10

11 شوبات، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
598