ئامێرە هەمەجۆرەکان

سوود لە ئامێرە ئەلکترۆنییە کۆنەکان دەبیندرێت بۆ درووستکردنی مەدالیای Olympics و Paralympics ـی 2020

وا بڕیارە ساڵی داهاتوو هەر 2 بۆنەی وەرزشی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپی و پاڕاڵێمپی لە شاری تۆکیۆی وڵاتی ژاپۆن بەڕێوە بچێت، هەر بۆیە بڕیاڕ درا کە گشت مەدالیاکانی 2 بۆنەکە لە ئامێرە ئەلکترۆنییە کۆن و بەکارهاتووەکانی وەک؛ مۆبایل، لاپتۆپ، کامێرا دیجیتاڵییەکان و کاتژمێرە زیرەکەکان درووست بکرێن.

لیژنەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئۆڵۆمپی و پاڕاڵێمپی ڕایگەیاند کە لە کۆتاییەکانی مانگی 3 ـی ساڵی ڕابردوو ئامێری ئەلکترۆنی پێویست بەدەست خستراوە بۆ درووستکردنی مەدالیاکانی ئاڵتون و زیو و برۆنز. هەروەها لیژنەکە ڕایگەیاند لە مانگی 11 ـی ساڵی ڕابردووەوە 47.488 تەن ئامێری ئەلکترۆنی بەکارهاتوو کۆکراوەتەوە. بە تەواوی و 19 مانگ لە دوای پڕۆژەکە 30.3 کیلۆگرام لە ئاڵتون و 4.100 کیلۆگرام لە زیو و 2.700 کیلۆ گرام لە بڕۆنز بەدەست خستراوە.

هەروەها لیژنەکە ڕایگەیاند ئامانجی بەدەست خستنی برۆنزیان بە تەواوی لە مانگی 6 ـی ساڵی ڕابردوودا پێکاوە، لە کاتێکدا تا ئەو ماوەیە بە ڕێژەی زیاتر لە ٪90 لە ئاڵتون و زیاتر لە ٪85 لە زیو کۆکرابووەوە. 

لە زاری ڕوونکردنەوەیەکی لیژنەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئۆڵۆمپی و پاڕاڵێمپی:

سەرجەم خەمڵێنراوەکان بۆ بەرهەمهێنانی بڕی پێویستی مەدالیای یارییەکانی ئۆڵۆمپی و پاڕاڵێمپی دەتوانرێت لەو ئامێرە ئەلکترۆنییانەوە وەربکرێن کە پێمان بەخشراون.

ئەمە لە کاتێکدایە لە درووستکردنی مەدالیاکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپی و پاڕاڵێمپی ساڵی 2016 ـی شاری ڕیۆی بەڕازیل بە تەنها سوود لە ڕێژەی ٪30 ئامێرە کۆن و بەکارهاتووەکان وەرگیرابوون.

وا بڕیارە یارییەکانی ئۆڵۆمپی داهاتوو لە ڕێکەوتی 24 ـی 7 ـی 2020 تاوەکو 9 ـی 8 ـی هەمان ساڵ لە شاری تۆکیۆی وڵاتی ژاپۆن بەڕێوە بچێت و یارییەکانی پاڕاڵێمپی داهاتووش لە ڕێکەوتی 25 ـی 8 ـی 2020 تاوەکو 6 ـی 9 ـی هەمان ساڵ لە هەمان شار بەڕێوە بچێت.

سەرچاوە :
11 شوبات، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
693