یاری
14, شوبات 2019
ده‌نگۆ: له نوێکاری تازه‌ی یاری Apex Legends دۆخی ته‌نها Solo و دوانه Duos زیاد ده‌کرێت

دهنكۆی ئه‌وه هه‌یه که یاری Apex Legends، که کۆمپانیای Respawn دروستکه‌ری یاریه‌که‌یه، له نوێکاریه تازه‌که‌دا دوو دۆخی نوێ زیاد بکه‌ن. ئه‌وانیش یاری کردنه به‌شێوه‌ی ته‌نها Solo و دوانه Duos. ئه‌م هه‌واڵه له تویته‌ر بڵاوکراوه‌ته‌وه و به‌شێک له نوێكاریه تازه‌که دزەی پێکراوه.
دوای ئه‌و سه‌رکه‌وتنه ناوازه‌یه‌ی یاریه‌که له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا، کاتی ئه‌وه هاتووه که كۆمپانیای EA کۆمه‌ڵێک نوێکاری تازه بۆ یاریه‌که پێشکەش بە بەکارهێنەران بکات. جێگەی باسه، یاری Apex Legends له ماوه‌ی که‌متر له هه‌فته‌یه‌ک ژماره‌ی به‌کارهێنه‌رانی گه‌یشته ٢٥ ملیۆن که‌س.
به‌شێک له‌و نوێكاریهی كه دزەیان پێکراوه لەم وێنەی خوارەوە ئاماژەی پێکراوە:
