سامسۆنگ
15, شوبات 2019
دەستکرا بە ڕەوانەکردنی وەشانی Android Pie بە ڕووکاری OneUI بۆ گالەکسی نۆت 8

هەرچەندە سامسۆنگ بە هێواشی وەشانی Android Pie ڕەوانەی ئامێرەکانی دەکات، بەڵام بە دڵنیاکراوەیە. ئەمڕۆ وەشانی Android Pie بە ڕووکاری OneUI ڕەوانەی چەند یەکەیەک لە گالەکسی نۆت 8 کرا.
وەشانە ڕەوانەکراوەکە لە جۆری جێگیرە و قەبارەی وەشانەکە 1.9 گێگابایتە. گۆڕانکارییەکانی وەشانەکە خۆی دەبینێتەوە لە لەخۆ گرتنی ڕووکاری OneUI و ڕێڕەوی ئاسایشی مانگی 2 ـی 2019 ـی ئەندرۆید و چەند نوێکارییەکی دیکەی وردتر.
وەشانەکە بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و هیندستان ڕەوانە کراوە، لە پاش ماوەیەکی دیکە دەگاتە دەست گشت بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە لە سەرتاسەری جیهان.
چۆنیەتی نوێکردنەوەی وەشان و پشکنین:
- کردنەوەی ئەپی Settings
- کردنەوەی بەشی About phone
- کردنەوەی بەشی Software updates
وەشانەکەت بە دەست گەیشتووە؟ نوێکارییە دیارەکان چین؟ لە لێدوان پێمان بڵێ.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.