ئەپڵ

سەرچاوەیەک: لە کۆتایی ئەم مانگەدا ئەپڵ ڕەنگی سوور بۆ iPhone XS بەردەست دەکات

بژاردەی ڕەنگی سوور یەکێک بوو لە بژاردەی ڕەنگەکانی ئایفۆن XR لە ساتی بەردەستکردنیەوە، بەڵام ئایفۆن XS و XS Max بەدەر بوون لە ڕەنگەکە. سەرچاوەیەک ئاشکرای کرد کە بەمنزیکانە بژاردەی ڕەنگی سوور بۆ ئایفۆن XS و XS Max بەردەست دەکرێت لە لایەن ئەپڵەوە.

ڕاپۆرتێک لە پێگەی Weibo بڵاوکراوەتەوە و ئاشکرای کردووە کە ئایفۆن XS و XS Max بە ڕەنگی سوور هاوشێوەی ئایفۆن XR و 8 و 7 بەردەست دەکرێت. ئەمەش لە دوای ئەوەی هەندێک کرێکاری بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە گوێبیستی پلانی بەردەستکردنی ڕەنگی سوور بوون بۆ ئایفۆنەکە لە لایەن ئەپڵەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ناوی ڕەنگە سوورەکەی ئایفۆن XS ناوی China Red دەبێت، ئەمەش بە پێچەوانەی ڕەنگی سووری ئایفۆن XR و 8 و 7 ـەوە کە ناویان (PRODUCT(RED بوو. بە پێی ناوی ڕەنگە سوورەکە بێت، وا پێدەچێت ڕەنگەکە بە تەنها لە وڵاتی چین بەردەست بکرێت.

دەربارەی کاتی بەردەستکردنی ڕەنگی سووری ئایفۆنەکە، سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بەردەست دەکرێت، ئەمەش بە پێچەوانەی کاتی بەردەستکردنی ڕەنگی سووری ئایفۆن 8 ـەوە کە لە مانگی 4 ـدا بەردەست کرا.ئەپڵ بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2017 ڕەنگی سووری بۆ ئایفۆن زیادکرد و یەکەم ئایفۆن کە ڕەنگەکەی بۆ زیادکرا ئایفۆن 7 بوو و ڕەنگەکەی بە ناوی (PRODUCT(RED ـەوە ناونا. مەبەست لە بەردەستکردنی ڕەنگی سوور بۆ ئایفۆن لە لایەن ئەپڵەوە بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بوو بۆ نەخۆشانی HIV و ئایدز.

سەرچاوە:

15 شوبات، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
367