10
شاومی 15, شوبات 2019 بۆچوون

دۆخی تاریک بۆ وەشانی داهاتووی ڕووکاری MIUI 10 تایبەت بە مۆبایلەکانی شاومی زیاد دەکرێت

وا خەریکە دۆخی تاریک دەبێتە یەکێک لە تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی سیستەمە وەگەڕخەرەکان بە هۆی خواستە زۆرەکەیەوە لە لایەن بەکارهێنەرانەوە. کۆمپانیای شاومیش دەیەوێت لە پێش بەردەستکردنی ڕووکاری MIUI 11 ـەوە، دۆخی تاریک بۆ ڕووکاری MIUI 10 زیاد بکات.

پێگەی FoneArena ئاشکرای کرد کە کۆمپانیای شاومی کار لەسەر زیادکردنی دۆخی تاریک دەکات بۆ ڕووکاری MIUI 10 و تایبەت بەو بەکارهێنەرانەی کە توانای چاوەڕوانییان نییە تاوەکو ڕووکاری MIUI 11 بەردەست دەبێت کە خاوەنی دۆخی تاریک دەبێت. دۆخی تاریک لە وەشانی داهاتووی ڕووکاری MIUI 10 ـدا گشت بەشەکانی وەکو کۆنتڕۆڵ سەنتەر و کۆنتڕۆڵی دەنگی ئاگادارکەرەوەکان و مۆڵتی تاسک و نێو ئەپە بنەڕەتییەکان دەگرێتەوە.ئەو ئەپانەی کە دۆخەکەیان بۆ زیاد دەکرێت بریتین لە:

  • Settings

  • Calculator
  • Screen Recorder
  • Contacts
  • Gallery
  • Messaging
  • Notes
  • Phone

بە پێی پێگەکە بێت، دۆخەکە لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا بۆ ڕووکارەکە زیاد دەکرێت، چاوەڕوان دەکرێت دۆخی تاریک لە وەشانی ژمارە 9.2.14 ـی داهاتووی ڕووکارەکەدا زیاد بکرێت.

لە پێشوودا کۆمپانیاکە پشتڕاستی کردەوە کە سەرقاڵی کارکردنە لەسەر ڕووکاری نوێی MIUI 11 بۆ ئامێرەکانی و دۆخی تاریک بەشێک دەبێت لە تایبەتمەندییەکانی ڕووکارە نوێیەکە. بەڵام شاومی نایەوێت بەکارهێنەرانی لە چاوەڕوانییەکی زۆردا بهێڵێتەوە و لە پێش بەردەستکردنی ڕووکاری MIUI 11 ـدا دۆخی تاریک بۆ ڕووکاری MIUI 10 زیاد دەکات.

سەرچاوە :
تاگەکان MIUI 10 MIUI 11 Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ