گەرمترین 16, شوبات 2019

لە ماوەی تەنها یەک هەفتەدا ژمارەی یاریکەرانی Apex Legends ٢٥ ملیۆنی تێپەڕاند

لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لە ماڵپەڕی EA، پڕۆگرامەر Vince Zampella ڕایگەیاند کە لە هەفتەی یەکەمیدا یاری Apex Legends ٢٥ ملیۆن یاریکەری تێپەڕاندووە، یاری Fortnite ٣ مانگی پێچوو تاکوو گەیشتە ٣٠ ملیۆن یاریکەر! جگە لەمەش ژمارەی ئەو یاریکەرانەی لە یەک ساتدا سەرقاڵی کردنی یارییەکەبوون لە بەرزترینیدا ٢ ملیۆنی تێپەڕاندووە.

یارییەکە لە تەواوی جیهاندا ئێجگار بەناوبانگ بووە و توانیویەتی لە Twitch لە باشترین ڕۆژیدا کۆی ٨.٤ ملیۆن کاتژمێر سەیرکردن لە بینەرانییەوە کۆبکاتەوە، باشترینی Fortnite ٧.٢ ملیۆن کاتژمێر بووە و زۆرترینیش هی Counter Strike: Global Offensiveە(٨.٦ ملیۆن کاتژمێر).

لە ئێستادا دەنگۆی ئەوە هەیە کە کۆمپانیاکانی EA و Tencent سەرقاڵی گفتوگۆن لەسەر بڵاوکرنەوەی یارییەکە لە چین و ئەگەر ئەمە ڕووبدات ئەوا ئامارەکانی یارییەکە هێندەی دیکە بەرز دەبنەوە!

یارییەکەت تاقی کردووەتەوە؟ بۆچوونت چییە لەسەری؟

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ