یاری
16, شوبات 2019
نوێکاری تازه بۆ یاری Tom Clancy’s Rainbow Six Siege به‌رده‌ست ده‌بێت

کۆمپانیای Ubisoft، کە خاوه‌نی یاری Tom Clancy’s Rainbow Six Siege دەکات، بڵاویکرده‌وه نوێکاری تازه به‌ناوی Y4S1 بۆ یاریه‌که به‌رده‌ست ده‌که‌ن، و له‌م نوێکاریه‌دا کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاریان تێداکردووه، به‌م شێوه‌یه:
١- ئیشکه‌ری* هێرشبه‌ر Ash: به‌پێی دوایین زانیاری که کۆمپانیای ناوبراو ده‌ستیان که‌وتووه، ڕێژەی ٩٩% به‌کارهێنه‌رانی ئه‌م هێرشبه‌ره چه‌کی RC-4 هه‌ڵده‌بژێرن له‌گه‌ڵ نیشانه‌ی ACOG، و بۆ هاوسه‌نگ کردنی یاریه‌که کۆمپانیای ناوبراو بڕیاری دا به‌لابردنی ئه‌و نیشانه‌یه.
٢- ئیشکه‌ری هێرشبه‌ر Maverick: زیادکردنی خێرایی گۆڕینی تایبه‌تمه‌ندیه‌که‌ی بۆ چه‌ک له كاتی به‌کارهێناندا.
٣- ئیشکه‌ری هێرشبه‌ر Dokkaebi: له‌کاتی ته‌له‌فۆن کردن بۆ به‌رگریکاره‌کان دوای ١٨ چرکه ته‌له‌فۆنه‌که داده‌خرێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رگریکار دایبخاته‌وه. هه‌روه‌ها کاتێک به‌رگریکار له نزیک تایبه‌تمه‌ندی به‌رگریکار Mute ده‌بێت ئه‌وا ته‌له‌فۆنی بۆ نایەت.
٤- ئیشکه‌ری هێرشبه‌ر Capitao: زیادکردنی قه‌باره‌ی کاریگه‌ری تایبه‌تمه‌ندیه‌که‌ی له‌کاتی به‌کارهێناندا و که‌مکردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه ئاگرینه‌که‌ی Damage له ١٩ بۆ ١٢ یه‌كه.
٤- ئیشکه‌ری به‌رگریکار Clash: لابردنی پارچه‌ی Muzzle Brakeی یه‌کێک له چه‌که‌کانی.
٥- ئیشکه‌ری به‌رگریكار Lesion: که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی Damage بۆ تایبه‌تمه‌ندی Gu Mines له ٨ یه‌که بۆ ٤ یه‌که.
سەرباری ئەم گۆڕانکاریانەی سەرەوە، له‌م نوێکاریەدا کۆمه‌ڵێک چاکسازی ئەنجامدران و کێشە و گرفتەکان چارەسەرکراون، و به‌م زوانه به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ هه‌موو سه‌کۆکان، به‌ڵام ئاماژه به‌وه نه‌کراوه که قه‌باره‌ی ئه‌م نوێکاریه چەند دەبێت.