هەواڵ
18, شوبات 2019
پاش بەردەستکرانی بۆ پلەیستەیشن، یاری Flower بە فەرمی ڕاگەیەنرا بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر

ستۆدیۆی Annapurna Interactive پاش ئەوەی ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر یاری Flowerـی بەردەستکردبوو بۆ بەکارهێنەرانی سەکۆی پلەیستەیشن ئەمڕۆ ستۆدیۆی ناوبراو یاریەکەی بە فەرمی ڕاگەیاند بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر، یاری Flower یەکێکە لەو یاریانەی هیچ جۆرە جەنگێک یاخود توندوتیژیەک لە خۆناگرێت و یاریدەدەرت دەبێت بۆ پشوودان.
هەر بۆیە گەر دەتەوێت کاتەکانت بە یاریەکەوە بەسەر ببەیت دووربێت لە هەموو جۆرە توندوتیژیەک ئەوا دەتوانیت ئەم یاریە هەڵببژێرێت، سەبارەت بە شێوازی یاریکردن ئەوا لە یاریەکەدا هەڵدەستیت بە کۆنتڕۆڵکردنی با یاخود هەوا پاشان دەگەڕێیت بە نێو ژینگە و شوێنە جیاوازەکاندا.
شتێکی دیکەش سەبارەت بە یاریەکە ئەوا نرخە کەمەکەیەتی ئەویش تەنها 7$ دۆلارە و لە ئێستاشدا بەردەستە بۆ کڕین لە هەریەک لە کۆگاکانی ستیم و GOG و Epic Games، هەروەها پێویستی بە تایبەتمەندیەکی بەرز نییە بۆ کارکردن لەسەر کۆمپیوتەرەکەت و تایبەتمەندیەکانیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
تایبەتمەندی کارپێکردن:-
- OS: Windows 7 SP1 64-bit
- Processor: Intel Core i3-2125 or AMD A8-5600K
- Memory: 4 GB RAM
- Graphics: Intel Iris Pro 580 or GeForce GTX 650 or AMD Radeon R7
- DirectX: Version 11
بینەری ڤیدیۆی ڕیکلامی یاریەکە بن:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.