هەواڵ
18, شوبات 2019
زانیاری نوێ لە بارەی هەردوو مۆبایلی هواوەی P30 و P30 Pro

لە ماوەی ڕابردوودا زانیاری نوێ لە بارەی هەردوو مۆبایلی داهاتووی کۆمپانیای هواوەی ئەوانیش P30 و P30 Pro ئاشکرا بوون، لە ڕاپۆرتە دزەپێکراوەکەدا مۆبایلەکان بە کۆدی ELE-L29 و VOG-L29 دەرکەوتن و وا دیارە هەردوو مۆبایلەکەش خاوەنی ڕوونمایەک دەبن بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ و کاردەکەن بە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید پای 9.0.
هەروەها وەک لە وێنەی پارێزەری P30 Proـدا دیارە لە سەرەوە، مۆبایلەکە خاوەنی چوار کامێرا دەبێت و هەمووشیان لەسەر یەکتر ستون دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا لە تەنیشتیدا فلاش LED جێگیرکراوە، سەبارەت بە P30 وا دیارە خاوەنی سێ کامێرا دەبێت لە بەشی پشتەوە و بە هەمان شێوە لەسەر یەکتر ستوون دەبن بەڵام فلاش LED لە خوارەوەی کامێراکە دەبێت.
لە ڕووکاری پێشەوەش هەردوو مۆبایلەکە نۆچی دڵۆپەی ئاو waterdropـن لە ڕوونمادا و کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی تێدا جێگیرکراوە ئەمەش هەمان دیزاینی مۆبایلەکانی Mate 20ـە، سەرەڕای ئەمانە پێشبینی دەکرێت هەردوو مۆبایلەکە خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما بن و کاربکەن بە پڕۆسێسەری Kirin 980.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.