ئای ئۆ ئێس
19, شوبات 2019
5 باشترین ئەپی تایبەت بە وەرگێڕان بۆ iOS و Android

هەندێک جار ماندوو دەبیت لە گەڕان بە دوای ئەپێکی باشی تایبەت بە وەرگێڕان. کەی ئای تی ئێن 5 باشترین ئەپی تایبەت بە وەرگێڕانتان دەخاتە بەردەست کە بەردەستن بۆ هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید.
یەکێک لە باشترین ئەپەکانی گووگڵ و تایبەت بە وەرگێڕانە. توانای وەرگێڕانی هەیە بە شێوەی نووسین و وێنە و کامێرا و دەنگ بۆ سەر زیاتر لە 100 زمان. هاوکات زمانی کوردی-کرمانجی بوونی هەیە لە نێو لیستی زمانەکاندا بۆ وەرگێڕان.
داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس | داگرتن بۆ ئەندرۆید
نرخ: خۆڕایی
یەکێکە لە باشترین وەرگێڕەکان، ئاسانە لە بەکارهێناندا و توانای وەرگێڕانی هەیە بۆ سەر زیاتر لە 100 زمانی جیاواز و خاوەن چەندان تایبەتمەندی ناوازەیە کە دەتوانرێت لە کاتی گەشتەکاندا سوودی لێ وەربگرێت.
داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس | داگرتن بۆ ئەندرۆید
نرخ: خۆڕایی (کڕین لە نێو ئەپدا بۆ کردنەوەی چەند تایبەتمەندییەک)
- Scanner & Translator Free
توانای وەرگێڕانی هەیە بۆ سەر 90 زمان و توانای ناسینەوەی وشەکانی 70 زمانی هەیە و توانای خوێندنەوەی وشەکانی 44 زمانی هەیە. 
داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس | داگرتن بۆ ئەندرۆید
نرخ: خۆڕایی
تایبەت بە وەرگێڕانی گفتوگۆییە، توانای وەرگێڕانی ڕستەکانی هەیە بۆ سەر دەیان زمانی جیاواز.
داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس | داگرتن بۆ ئەندرۆید
نرخ: خۆڕایی
- Reverso Translation & Dictionary in context
توانای وەرگێڕانی هەیە بۆ سەر 12 زمان. سوودێکی زۆری هەیە بۆ مامۆستایان و خوێندکاران. تەواوی وشەکان ڕوون دەکاتەوە و دەتوانیت لەم ئەپەوە دەست پێ بکەیت ئەگەر دەتەوێت ئەو زمانەی کە دەیزانیت باشتری بکەیت.
داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس | داگرتن بۆ ئەندرۆید
نرخ: خۆڕایی (کڕین لە نێو ئەپدا بۆ کردنەوەی چەند تایبەتمەندییەک)
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.