ئەندرۆید

HP دەگەڕێتەوە ناو بازاڕی تابلێتەکان و تابلێتی Slate بە نرخی ١٦٩.٩٩$ ڕادەگەێنێت.

لە دوای ماوەیەکی زۆر لە دابڕان، HP دەگڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی سیستەمی ئەندرۆید و لەم میانەیەوە تابلێتێکی ٧ ئینجی بە نرخێکی گونجاو ڕاگەیاند و زۆر جەختی لە تایبەتمەندی نەکردوۆتەوە بەو شێوەیەی کە جەختی لە نرخەکەی کردووتەوە. ئەمانەی خوارەوە تایبەتمەندیەکانی ئەم تابلێتەن:

– شاشەیەکی ٧ ئینجی بە ڕوونی بینینی ١٠٢٤*٦٠٠
– پڕۆسێسەری ٢ ناوکی بە خێرایی ١.٦ گێگاهێرترز
– ڕامی ١ گێگایە
– یەکەی یادی ناوەکی ٨ گێگایە و پشتگیری یەکەی دەرەکیش دەکات.
– کامێرای پشتەوەی ٣ مێگاپێکسڵە و پێشەوەیشی جۆری VGAیە
– سیستەمی ئەندرۆید جێلی بین ٤.١ی لەسەرە.

شایەنی باسە پاتری ئەم تابلێتە تا ٥ کاتژمێر خۆی ڕادەگرێت بە ئیشکردنەوە و هیچ تایبەتمەندێکیشی لە نێکسەس ٧ زیاتر نییە تەنها کامێرای پشتەوەی نەبێت بەڵام من باوەڕم وایە ئەم ٣٠ دۆلارەیان بۆ زیادکردبا و پرۆسێسەری ٤ ناوکی و شاشەیەکی باشتریان بۆ زیادکردبایە ئەم کات دەبووە کێببەرکێکارێکی گەورەی نێکسەس و لە بازاڕیش خۆی جێگیر دەکرد.

سەرچاوە وەنهاس

25 شوبات، 2013
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1169