سامسۆنگ
21, شوبات 2019
سامسۆنگ مۆبایلی گالەکسی S10E ـی بە نرخێکی کەمترەوە نمایشکرد
لە پاڵ نمایشکردنی هەردوو مۆبایلی گالەکسی S10 و +S10 لە لایەن سامسۆنگەوە، کۆمپانیاکە لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا بە ناوی Unpacked لە شاری سان فرانسیسکۆی ویلایەتی کاڵیفۆڕنیای ئەمریکا مۆبایلی گالەکسی S10E ـی نمایشکرد.
مۆبایلەکە پشتگیری لە وەگەڕخەری دەنگیBixby دەکات و نرخی کەمترە لە چاو جۆرەکانی S10 و +S10 ـدا، هەروەها قەبارەی بچووکترە و خاوەن ڕامێکی فراوانی کەمترە و لە پشتەوە خاوەن 2 کامێرایە. توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەیە بە ڕوونی 4K. بژاردەیەکی باشە ئەگەر مۆبایلێکی نرخ هەرزان، بچووک و خاوەن تایبەتمەندی نیمچە بەرزت دەوێت.:no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13882759/jbareham_190213_3183_0026.jpg)
گشت تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی گالەکسی S10E:
- ڕوونما: 5.8 ئینج بە وردی نیشاندانی 2.280 بە 1.080 لە جۆری Dynamic AMOLED و Infinity-O بە ڕوونی +Full HD.
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 855 (بۆ جۆری ئەمریکی)، Exynos 9820 بۆ جۆرەکانی دیکە.
- گرافیک: Adreno 640.
- ڕام: 6 و 8 گێگابایت.
- بیرگە: 128 و 256 گێگابایت.
- ئەستووری: 7.9 ملیمەتر.
- کێش: 150 گرام.
- پاتری: 3.100 ملی ئەمپێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی خێرا. پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی بێوایەر. توانای بارگاویکردنەوەی مۆبایل و ئامێری دیکەی هەیە بە شێوەی بێوایەر.
- کامێرای پشتەوە: یەکەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.2. دووەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F1.5/F2.4.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 10 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.9.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری لاتەنیشت.
- دەرچە: USB-C، بیستۆک.
- ڕایەڵە: Bluetooth 5.0 ، WiFi 6 ، 4G LTE.
- ڕەنگ: شین، زەرد، ڕەش، سپی، پەمەیی.
- سیستەمی کارپێکەر: One UI (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).
:no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13882785/jbareham_190213_3183_0187.jpg)
مۆبایلەکە نرخی لە 749$ ـەوە دەستپێدەکات، لە سبەینێوە بەردەست دەکرێت بۆ داواکاری کڕینی پێشوەختە و لە ڕێکەوتی 8 ـی مانگی داهاتووشەوە دەست دەکرێت بە فرۆشتنی. هاوکات لەگەڵ کڕینیشیدا بیستۆکی بێوایەری Galaxy Buds بە دیاری وەردەگیرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.