10
کۆمپیوتەر 26, شوبات 2013 بۆچوون

چەند کورتکراوەیەکی سەر کیبۆرد لەبەرنامەى 2013 Microsoft Word

لەم بابەتە کە وەکو پاشکۆیەکی زنجیرەی شیکردنەوەکانم بۆ لیستە سەرەکییەکانی وێرد ٢٠١٣ نوسييوە ئەو کوتکراوانەم بۆ ڕیز کردوون کە هەموو بەکارهێنەرێکی بەرنامەکە پێویستی دەبن و دەبێت لەبەریان بکات. فەرموون ئەمە لیستەکەیە:

(بەنووسین)

(کۆنتڕۆڵەکەى)

(فرمانەکەى)

New

Ctrl+N

بۆ دروست کردنى فایلێکى نوێ.

Open

Ctrl+o

بۆ کردنەوەى فایلى خەزن کراو.

Print

Ctrl+P

بۆ چاپ کردن .

Search

Windows+F

بۆ گەڕان .

Print preview

Ctrl+F2

بۆ پیشاندان پێش چاپکردن.

Spelling & Grammar

F7

بۆ چاککردنەوەى هەڵەى ڕێنووسى و ڕێزمانى لە زمانى ئینگلیزى.

Cut

Ctrl+X

بۆ بڕین بەکاردێت.

Copy

Ctrl+C

بۆ لە بەر گرتنەوە بەکاردێت.

Paste

Ctrl+V

بۆ لکاندن بە کاردێت.

Undo

Ctrl+Z

بۆ پەشیمان بوونەوە لەهەنگاوى پێشتر.

Redo

Ctrl+Y

 گەڕانەوە بۆ هەنگاوى پێشتر.

Help

F1

 بۆ یارمەتی دان.

Select All

Ctrl+A

بۆ دیاریکردنى هەموو ناوەڕۆکى نووسینەکە.

Find

Ctrl+F

بۆ گەڕان لەناو بەرنامەى ۆرد،دا.

Save

Ctrl+S

بۆ خەزن کردن(زەخیرەکردن).

Bold

Ctrl+B

بۆ تۆخ کردنى نووسین .

Italic

Ctrl+I

بۆ لار کردنى نووسین.

Underline

Ctrl+U

بۆ خەت بەژێر داهێنانى نووسین.

Align Left

Ctrl+L

نیشاندەرى نووسینەکە دەبات بۆ لاى چەپ.

Center

Ctrl+E

نیشاندەرى نووسینەکە دەبات بۆ ناوەڕاست.

Align Right

Ctrl+R

نیشاندەرى نووسینەکە دەبات بۆ لاى ڕاست.

Justify

Ctrl+J

بەکاردێت بۆ ڕێک کردنەوەى کۆتایی دێڕەکان.

…………………..

Shift+K

بۆ دانانى فاریزە .

…………………..

Shift+ز

بۆ دانانى خاڵ.

…………………..

Shift+Q

بۆ دانانى حەوتى سەرپیت لەزمانى کوردیدا.

…………………..

Shift+A

بۆ دانانى حەوتى ژێرپیت لەزمانى کوردیدا.

…………………..

Shift+E

بۆ دانانى الضمة.

…………………..

Shift+X

بۆ دانانى السکون.

…………………..

Shift+ذ

بۆ دانانى الشدة.

…………………..

Shift+R

بۆ دانانى تنوین الضمة.

…………………..

Shift+W

بۆ دانانى تنوین الفتحة.

…………………..

Shift+S

بۆ دانانى تنوین الکسرة.

…………………..

Shift+Z

بۆ دانانى المدة

یان لێرەوە بە PDF بابتەکە دابگرن. کلیک بکە بۆ داگرتن.

بۆچونی تۆ