ئامێرە هەمەجۆرەکان
21, شوبات 2019
سامسۆنگ 3 جۆر کاتژمێری زیرەکی Watch Active و Fit و Fit e ـی نمایشکرد

لەگەڵ نمایشکردنی زنجیرە مۆبایلەکانی گالەکسی S10 و مۆبایلی چەماوەی گالەکسی Fold، سامسۆنگ 3 جۆر کاتژمێری زیرەکی بە ناوەکانی گالەکسی Watch Active و Fit و Fit e نمایشکرد
کاتژمێری زیرەکی گالەکسی Watch Active خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 1.1 ئینج لە جۆری AMOLED بە وردی نیشاندانی 360×360. پڕۆسێسەری Exynos 9110 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 768 مێگابایت و بیرگەیەک بە قەبارەی 4 گێگابایت، لەگەڵ پاترییەک بە توانستی 230 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی بێوایەر دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا کاتژمێرە زیرەکەکە دژە ئاوە. پشتگیری لە وایفای و Bluetooth و NFC و GPS دەکات./cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/14053888/03._Galaxy_Watch_Active_Watchfaces__1_.gif)
هەروەها کاتژمێری زیرەکی گالەکسی Fit خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 0.95 ئینج لە جۆری AMOLED لەگەڵ پاترییەک بە توانستی 120 ملی ئەمپێر. وە جۆری Fit e خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 0.74 ئینج لە جۆری PMOLED. 
مەبەستی سەرەکی لە درووستکردنی کاتژمێرە زیرەکەکان بۆ بایەخدان بە وەرزشەکان و تەندوستی بووە. کاتژمێری زیرەکی گالەکسی Watch Active بە ڕەنگەکانی زیوی و ڕەش و گوڵی ئاڵتونی و شین بە نرخی 199.99$ لە ڕێکەوتی 8 ـی مانگی داهاتوو بەردەست دەکرێت. هەروەها جۆری گالەکسی Fit بە ڕەنگەکانی ڕەش و زیوی و جۆری گالەکسی گالەکسی Fit e بە ڕەنگی ڕەش و سپی لە ڕێکەوتی 31 ـی مانگی 5 ـەوە بە نرخی 99$ بەردەست دەکرێن.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.