10
هەواڵ 22, شوبات 2019

یوتیوبەری بەناوبانگ Dr.Disrespect هێرش دەکاتە سەر یاری فۆرتنایت و بە هاوشێوەی زنجیرە فیلمی Telletubbiesـی ناودەبات

بێگومان گەر گوێبیستی یاریە بەناوبانگەکانی وەک فۆرتنایت و پەبجی بووبن ئەوا بینەری ڤیدیۆی یاریەکانی شڕاود یان نینجا بوون، بێگومان لەگەڵ ئەو دوو یوتیوبەرە بەناوبانگەشدا گوێبیستی Dr.Disrespect یان دکتۆر بێڕێز بوون، ئەم دکتۆرە یەکێکە لە یوتیوبەرە بەناوبانگەکان و بەردەوام ڤیدیۆی یاریکردنی هەیە لە یوتیوب و تویچ.

سەرەڕای ئەمانە Dr.Disrespect لە نێو هەوادارەکانیدا بەوە ناسراوە هەمیشە لێدوانی بێ ڕێز و بە زەبر دەدات لەم کۆتاییەشدا دکتۆر هێرشی کردە سەر یاری بەناوبانگی فۆرتنایت و بە هاوشێوەی زنجیرە فیلمی سەردەمی ئاڵتونی Telletubbiesـی ناوبرد.

لەم بارەیەوە لێدوانی Dr.Disrespect بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:-

یاریەکە بە دیاریکراوی لە ماوەی ساڵێکدا کۆتایی پێدێت و گەڕانەوە بۆ یاریەکەش دەبێتە مایەی شەرمەزاری بۆ گەیمەران، ئەم یاریەش لەو جۆرانەیە بە بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەکی زۆر دەنێتەوە و پارەیەکی زۆری لێوە پەیدا دەکرێت بەڵام لە کۆتاییدا دیار نامێنێت وەک زنجیرە فیلمی Telletubbies

لە وەڵامیشدا Dr.Disrespect بۆ هۆکاری ئەم قسانەی دەڵێت:-

سوڕانەوە لە یاریەکەدا زۆر سەختە هەروەها پێویستم بە کاتژمێرێکی تەواوە بۆ بڕینی نیو میل لە نێو یاریەکەدا ئەمەش زۆر بێزارم دەکات، هەروەها کاتێک هەوڵی کوشتنی یاریکەرێک دەدەم تۆز و خۆڵ شوێنەکە پڕدەکات، ئەمە چ گێلێکە هەڵدەستێت بە دانانی تۆز و خۆڵ لە یاریەکی لەم شێوەیەدا!!!

تاگەکان Dr.Disrespect Telletubbies
بۆچونی تۆ